هەدەپە لەدژی کوشتنی کەسێک بە شێوەیەکی نەژادپەرستی پشتگیری لە چالاکیەکانی ئەمریکا کرد

هەدەپە لەدژی کوشتنی کەسێک لە ئەمریکا لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بە شێوەیەکی نەژادپەرستی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئێمە ئەو سەختیەی کە ڕەشپێستەکان دەیبینن لێرەوە هەستی پێدەکەین و تا کۆتایی پشتگیری لە مافی ئازادی ئەوان دەکەین."

کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی کوشتنی کەسێکی رەشپێست لە ئەمریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کوشتنی ئەو کەسە لە لایەن پۆلیسی ئەمریکاوە شەرمەزار کرا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە وڵاتێک کە خۆی بە سەرۆکی جیهانی ئازاد بەناو دەکات، پۆلیسەکانیی بەهۆی ڕەنگی پێستیانەوە لەسەر جادە و لەبەرچاوی خەڵکی بە شێوەیەکی بێڕەحمانە کەسێکیان کوشت.

هەدەپە وەبیریهێنایەوە کە توندوتیژی هێزەکانی پۆلیس بە شێوەیەکی نەژادپەرستی نەک تەنها لە ئەمریکا لە تورکیاش هەیە، لە زۆر وڵاتی جیهان لە جێگەی دەوڵەتی یاسایی، دەوڵەتی پۆلیسی هەیە.

هەدەپە وتی، لە ئەمریکا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسس کە نەژادپەرستی سیستماتیکی تێدا دیارە، بروکراسی دەوڵەت کە نەژادپەرستی و جیاکاری تێایدا جێی خۆی گرتووە و هەموو سیاسیەکان بەرپرسیاری کوشتنی جۆرج فلۆیدن. ئەمە کوشتنێکی بەهەڵە نییە و ئاسایی نییە، کردەوەیەکی قێزەونی نەژادپەرستی سیستماتیکە."

هەروەها باسی ئەوەشکراوە،" ئێمە ئەو سەختیەی کە ڕەشپێستەکان دەیبینن لێرەوە هەستی پێدەکەین و پشتگیری خۆمان بۆ ژیانی ئازادیان دەردەبڕین."

ف.ق