هەدەپە: پەنابەران ڕووبەڕووی برسیبوون کراونەتەوە

هەدەپە ڕایگەیاند، لەم قۆناغەی کۆرۆنادا پەنابەران ڕووبەڕووی برسیبوون بوونەتەوە و وتی، "نائارامی و پشتگوێخستنی پەنابەران بە ئەندازەی پەتای کۆرۆنا بکوژ و کارەساتە."

گولسوم ئاغائۆغلۆ هاووتەبێژی کۆمسیۆنی پەنابەرانی هەدەپە بە بۆنەی ١ی ئایار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، " ئێمە ئەو پەنابەرانەی کە ڕووبەڕووی برسیبوون کراونەتەوە لەبیرناکەین."

ئاغائۆغلۆ دەڵێت، "بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە تورکیا زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر ئەمنیەتیان لە مەترسیدایە و تۆمار نەکراون و لە کارەکانیان دەرکراون و لەگەڵ خانەوادەکانیان لە ناو چنگی برسیبووندان. لەم قۆناغەدا زیاتر لە ٤ ملیۆن پەنابەر هەن کە ٢ مانگە لەناو دۆخێکی زۆر سەختدان."

هەدەپە باسی ئەوەی کرد، نەبوونی ئاسایش و پشتگوێخستنی پەنابەران بە ئەندازەی پەتای کۆرۆنا بکوژ و کارەساتە."

هەدەپە داوای لە هاوڵاتیان و هێزە پێشکەوتنخوازەکان کرد کە خاوەنداری لە چینی کرێکار و ئەو پەنابەرانە بکەن کە مافیان خۆراوە.

ف.ق