والیی چەتەکانی داعش لە عێراق، لە دێرەزۆر کوژرا

هێزەکانی دژە تیرۆری عیڕاق رایگەیاند، موتاز ئەلجبوری پارێزگار و سەردەستەی چەتەکانی داعش لە عێراق لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوەچە دێرەزۆر کوژراوە.

هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، والیی داعش لە عێراق، کوژراوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، جبوری لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی فڕۆکە جەنگیەکانی هێزە هاوپەیمانەکان، لە دێرەزۆری سوریا کوژراوە.

ئەبوبەکر بەغدادی ئەمیری چەتەکانی داعشیش لە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بە هاوکاری دەزگای هەواڵگیری قەسەدە لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانی لە ئیدلب لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکیادا، کوژرا.

ز.ش