وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان و جەخت دەکاتەوە کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

لە جەژنی ڕەمەزانەوە عێراق ڕوبەڕوی شەپۆلێکی دیکەی بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنابووەتەوە و ڕۆژانە بە سەدان کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبن. وەزارەتی تەندروستیش هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان و بەردەوام لە ڕاگەیاندنەکان چۆنێەتیی خۆپارستن لە ڤایرۆسەکە بڵاودەکەنەوە.

تاکو ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق ٦١٧٩ توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندوە، لەنێوانیاندا ٣١١٠ کەس بە تەواوی چاک بونەتەوە. دەربارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی تاکو ئێستا ١٩٥ حاڵەتی گیان لەدەستدانی تۆمار کردوە.

هەروەها حکومەتی عیڕاق لە پێناو بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ماوەی یەک حەفتە قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند جگە لە هەرێمی کوردستان.

ژ.ت