٢٠ رێکخراوی نێونەتەوەیى داوای خێرا ئازادکردنی ژنە زیندانییە سیاسییەکانی ئێران دەکەن
٢٠ رێکخراوی نێونەتەوەیی و ئێرانیی بواری مافەکانى مرۆڤ لە نامەیەکی کراوەدا داوایان لە رژێمی ئێران کرد، کە بەبێ کات بە فیڕۆدان ژنە زیندانییە سیاسییەکانى ئازاد بکات.
٢٠ رێکخراوی نێونەتەوەیی و ئێرانیی بواری مافەکانى مرۆڤ لە نامەیەکی کراوەدا داوایان لە رژێمی ئێران کرد، کە بەبێ کات بە فیڕۆدان ژنە زیندانییە سیاسییەکانى ئازاد بکات.
لە نامەی ئەو ٢٠ رێکخراوەدا داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە، کە بەهۆی توشبوونی ژمارەیەکى زۆر بە کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکى زۆریش لە توشبوان، بە خێرایی ژنە زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکات.
ئەو نامە واژۆی رێکخراوەکانى وەک، دامەزراوەى عەبدولڕەحمان برومەند، ناوەندی داکۆکی لە مافەکانى مرۆڤ، ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و فیدراسیۆنی نێونەتەوەیى کۆمەڵەکانى مافی مرۆڤی لەسەرە.
لە نامەکەدا ئاماژە بە راپۆرتی مانگی شوباتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى پاک و خاوێن نەبوونی زیندانەکان لە ئێران و ژمارەیەک زیندانیی زۆر زیاتر لە قەبارەی زیندانەکان، کە لە ناو زیندانەکاندا راگیراون کراوە، ئەوەش دۆخێکی دروستکردووە، کە دەبێتە هۆی خێرا بڵاوبوونەوەى نەخۆشییە درمییەکان و ئێستاش لە سەرەتای مانگی ئادارەوە کۆرۆناش بە لیستی ئەو نەخۆشییانە زیادبووە، کە لەو دۆخەدا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
باسیش لە دۆخی نەشیاو و ناتەندروستی ئەو زیندانانە کراوە، کە ژنانی تیادا زیندانیکراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەیەکى زۆر زیندانى و چەندهێندە زیاتر لە قەبارەى زیندانەکان لە زیندانەکاندا راگیراون. ئەوەش بە جۆرێکە کە لە هەر ژوورێکدا ١٨ ژنی زیندانیکراو راگیراون و ئەوانیش ناچارن هەموو کارەکانی وەک خواردن، خەوتن و دانیشتن لەو ژوورەدا بە مەودایەکى کەم لە یەکتر ئەنجام بدەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ژنانی زیندانیکراو پێداویستیی پاککەرەوە و تەندروستییان لەبەردەستدا نییە و بەرپرسانی زیندانەکاانیش خۆیان دەدزنەوە لە پێدانی ئەو پێداویستییانە، بۆیە ئەوەش کارێکى هاوشێوەى ئەشکەنجەدانی زیندانیانە و لەبەر ئەوەش بەشێک لە زیندانییەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی ئەو دۆخە دەستیان بە مانگرتن کردووە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایانگەیاندووە، دەیان هەزار زیندانی لێبوردنیان بۆ دەرکراوە، یان مۆڵەتی چوونە دەرەوە لە زیندانیان پێدراوە، بەڵام ئەو ئامارە بۆ ئامادەکارانى نامەکە پشتڕاست نەبووەتەوە و هاوکات ئەو یاسا و لێبوردنەش سەدان زیندانیی سیاسیی لێ بێبەشکراوە و ئەوەش نیگەرانیی لێکەوتوەتەوە، چونکە بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، تاوەکو ئێستا بەلانیکەمەوە ١٠ زیندانی لە زیندانەکانى ئێراندا بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە "ئەوە بەشێکە لە سیاسەتی زیاتر ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی لە رێگەى راگرتنیان لە دۆخێکى مەترسیداردا".
ئەوەش خراوەتەڕوو "بۆیە داوا لە دەوڵەتەکان، رێکخراوە مەدەنییەکان، رۆژنامەنووسان، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین گوشارەکانیان لەسەر بەرپرسان ئێران زیاد بکەن و داواى خێرا ئازادکردنی زیندانییە ناسراوەکان بکەن، کە لە کۆتایی ئەم نامەیەدا ناوەکانیان بڵاوکراوەتەوە، هەروەها داوای ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکانى تریش لە پێناو پاراستنى ژیانیاندا بکەن".
لە نامەکەدا ناوی چەندین زیندانیی سیاسیی ژن هاتووە، کە لە بواری مافەکانى مرۆڤ، پارێزەری، نووسەری، هونەرمەندی و ژینگەپارێزیدا کاریان کردووە و بەشێکیان قورسترین و درێژخایەنترین سزایان لە مێژووی سزاکانى ئێراندا بەسەردا سەپێنراوە و ناوی ئەو زیندانیانەشی تیادایە، کە هاوکات ناسنامەى دوو وڵاتیان هەیە.
زەینەب جەلالیان، نەسرین ستودە، نەرگس محەمەدی، نیلوفەر بەیانی، سپیدە کاشانی، ئاتنا دائمی، فەریبا عادلخاە و گولڕوخ ئێرانی لە ناو ئەو ٥٠ زیندانییە ژنە سیاسییەدان، کە لەم نامەیەدا ناوەکانیان بڵاوکراوەتەوە.
ناوی ژنە زیندانییە سیاسیەکان لە نامەکەدا:
زیندانی ئێوین:
١ – نەسرین ستودە
٢ – فەریبا عادلخاە
٣ – کەیلی مۆر گێلبێرت
٤ – موژگان کەشاوەرز
٥ – سەبا کورد ئەفشاری
٦ – راحلە ئەحمەدی
٧ – یاسمەن ئاریانی
٨ – مونیرە عەرەبشاهی
٩ – ئاتنا دائمی
١٠ – نیلوفەر بەیانی
١١ – سپیدە کاشانی
١٢ – مریەم ئەکبری مونفەرد
١٣ – سامانە نەورۆز مورادی
١٤ – نگین قەدەمیان
١٥ – زەهرا زەهتابچی
١٦ – رزوانە خانە بەیگی
١٧ – ئیلهام بەرمەکی
١٨ – مەریم حاج حوسەینی
١٩ – مریەم ئیبراهیم وەند
زیندانیانی زیندانەکانى تر:
٢٠ – گلوڕوخ ئێرانی ئیبراهیمی (زیندانی قەرچەک)
٢١ – لەیلا میر غەفاری (زیندانی قەرچەک)
٢١ – رەها ئەحمەدی (زیندانی قەرچەک)
٢٣ – زوهرە سەرو (زیندانی قەرچەک)
٢٤ – فاتمە خیشوەند (زیندانی قەرچەک)
٢٥ – نەرگس مەحەمەدی – زیندانی زەنجان
٢٦ – زەینەب جەلالیان – زیندانی خۆی
٢٧ – فاتمە سپێهری – زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد
٢٨ – فاتمە دادوەند – زیندانی بۆکان
٢٩ – موژگان سیامی – زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل
٣٠ – فاتمە ئەسما ئیسماعیل زادە
٣١ – ئەنیس سەعادەت
٣٢ – ژاکا ئیساعیل پور
٣٣ – شەیدا نەجەفیان
٣٤ – سەمیرا هادیان
٣٥ – هاجر ئەردەسی
٣٦ – حەکیمە ئەحمەدی
٣٧ – فاتمە کوهەن زادە
٣٨ – زەری توەکولی
٣٩ – گتیا حوڕ
٤٠ – مریەم موختاری
٤١ – ساغر محەمەدی
٤٢ – موژگان ئەسکەندەری
٤٣ – ناهید بەهشید
٤٤ – سیمین محەمەدی
٤٥ – ئێحترام شێخی
٤٦ – شەیدا عابدی
٤٧ – مەعسومە قاسم زادە مەلەکشا
٤٨ – یەلدا فیروزیان
٤٩ – فەریدە جابری
٥٠ – مەعسومە عەسکەری
ژ.ت