٣٩٨هەمین هەفتەى ئێشکگریى ئازادی لەلایەن دەستەیەک لە لیۆنەوە بەڕێوەدەچێت

ئێشکگری بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٣٩٨هەمین هەفتەدایە. بۆ ئەم هەفتەیە دەستەیەک لە شاری لیۆنەوە ئێشکگرییەکە بەڕێوەدەبەن.

ئێشکگری بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە بەردەم بینای ئەنجومەنى ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکە لە ٣٩٨هەمین هەفتەیدا بەردەامە. ئەم هەفتەیە چالاکییەکە لەلایەن دەستەیەک لە شاری لیۆنەوە بەڕێوەدەچێت. باز قەوم، هۆگر چەلیک، هەبوون ئامەد و ئەرهان ئاکتای چالاکییەکەى ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەبەن.

ئەندامانى دەستەکەى لیۆن رایانگەیاند، ئەو چالاکییە بەرەوە ٤٠٠هەمین هەفتە دەڕوات و وتیان "ئەوە ٤٠٠ کاتژمێر نییە، ٤٠٠ رۆژیش نییە، بۆیە ئەم چالاکییە پشودرێژیى پێویستە".

ئێشکگرانى ئەم هەفتەیە راشیانگەیاند، حکومەتى ئاکەپە و مەهەپە کێشەکانى گەلان قورستر و قوڵتر دەکەن و وتیان "ئەو حکومەتە هەموو کەسێک فریودەدات. لە بومەلەرزەکەى خارپێت دا ئەوە دووبارە دەرکەوتەوە، کە رێگری لە گەیاندنی هاوکاری بۆ بولەرزەلێدراوان دەکەن. ئەوەش روونی دەکاتەوە ئەوان هیچ شتێکیان لە مرۆڤایەتییەوە وەرنەگرتووە".

چالاکوانەکان ئەوەشیان رایانگەیاند، دەوڵەتى تورک و حکومەتەکەى زۆر شتی خراپ بەسەر گەلاندا دەهێنن و خراپترین شتەکانیش لە دژی گەلی کورد و رێبەرایەتى ئەنجام دەدەن. چالاکوانەکان بێدەنگیی رێکخراوى جیهانیى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی) و ئەنجومەنى ئەوروپایان ئیدانە کرد.

ژ.ت