پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتییان کرد

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى چاوپێکەوتنى لەگەڵ ئەنجام بدەن سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

رازیە تورگوت، رێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بچن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنى لەگەڵ ئەنجام بدەن، سەردانى داواکاری گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەران لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ / ١٦ی گەلاوێژەوە تاوەکو ئێستا بە بەردەوامی سەردانى داواکارى گشتیی تورکیا دەکەن بۆ ئەوەى چاویان بۆ ئۆجالان بکەوێت، بەڵام داواکانیان وەڵامیان نادرێتەوە.

ژ.ت