پارێزەران بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەى بڕۆن چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجامبدەن، سەردانی بەرپرسانیان کرد.

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی، نەورۆز ئویساڵ و مەزڵوم دینچ بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دواى ٨ ساڵ بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩دا و دواتریش لە ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبویان چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن.

پارێزەران لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە تاوەکو ئێستا بە گشتی ٧٧ جار داوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئۆجالان کردووە، بەڵام دەوڵەت هیچ وەڵامێکى ئەرێنی یان نەرێنیی بە داواکەیان نەداوەتەوە.

ژ.ت