پارێزەران جارێکیتر داوای دیداریان لەگەڵ ئۆجالان کرد

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن جارێکیتر سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان کرد.

رازییە تورگوت، رێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ / ١٦ی گەلاوێژەوە وەڵامی هیچ یەک لە داواکانى پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان نەدراوەتەوە.

ژ.ت