پرۆژە یاسایەکی ٧٠ خاڵیی پێوەندیدار بە گۆڕینی هەندیک یاسا و یاسای پێوەندیدار بە رێوشوێنە ئەمنییەکان و سزادانەوە لە پەرلەمانى تورکیا پەسەند کرا. لەو پرۆژە یاسایەدا ١١ یاسای سزاکانی پەیوەندیدار بە زیندانیانەوە گۆڕانکاریی تیادا کراوە. هەدەپە، جەهەپە و ئیی پارتی داوایان کرد هەموو پرۆژە یاساکە دەنگدانی ئاشکرای لەسەر بدرێت، بەڵام داواکەیان لەلایەن دەستەى بەڕێوەبەریی پەرلەمانەوە رەتکرایەوە.
دەنگدانەکە بە شێوەی ئەلەکترۆنی ئەنجامدرا و لە کۆی ٦٠٠ پەرلەمانتار ٣٣٠ پەرلەمانتار بەشدارییان تێیدا کرد و لەوانەش ٢٧٩ پەرلەمانتاریان دەنگی بەڵێ و ٥١ د دیکەشیان دەنگی نایان بەکار هێناوە و لە ئەنجامدا پڕۆژە یاسای ٧٠ خاڵیەکە پەسەند کرا.
ئوپۆزیسون لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایەوە داوای ٢١٠ گۆڕانکاریی کردبوو، بەڵام داواکەیان بە دەنگی ئاکەپە و مەهەپە ڕەد کرایەوە.
ئەو پرۆژە یاسایە کارئاسانیی بۆ زیندانیانى بواری کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ئابووری و کوشتن تیادایە، بەڵام هیچ ئاسانکارییەکى بۆ زیندانیانى سیاسی و زیندانیانی سیاسیی نەخۆش لە زیندانەکانى تورکیادا تیادا نییە.
ژ.ت