پۆلیسی تورک تەرمی وەفا کارتاڵی رفاند کە لە زیندانی جۆری ئێفی ئەدیرنە شەهید بوو بوو. تەرمەکە دوێنێ لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە نەخۆشخانەى زانکۆی تراکیا وەرگیرابوویەوە و بردبویانەوە بۆ مانیسا تاوەکو لە تەنیشت گۆڕی دایکیدا بە خاکی بسپێرن.
پۆلیسی تورک لە رێگادا رێگەى لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری تەرمەکەى وەفا کارتاڵ گرت و ئاراستەى ئۆتۆمبێلەکەیان گۆڕی و بەبێ ئەوەى رێگا بدەن بنەماڵەکەى بەشداری مەراسیمی بەخاک سپاردنی بکەن، بردیان و لە گۆڕستاندا بە خاکیان سپارد.
پۆلیس دواتر بە تەلەفون بە بنەماڵەى کارتاڵیان وتوە "ئێمە تەرمەکەمان شاردەوە".
بەپێی زانیارییەکان ئەوە روون بووەتەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەى هەواڵ لەسەر وەفا کارتاڵ و کاردانەوە و هەڵوێستی بنەماڵەکەى لە دژی دەوڵەت، پۆلیس گوشارێکى زۆری خستوەتە سەر بنەماڵەى کارتاڵ.
ژ.ت
****