پۆلیسی تورک لە ئیستەنبول چەندین کەسیان دەستگیرکرد

لە ئیستەنبول و لە ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیی پۆلیسی تورک دا لە ناوچەکانى باخچەلیڤەر، کوچوکچەمەجە، ئەسەن یورت و بەی ئۆغڵو چەندین کەس دەستگیرکران.

پۆلیسی تورک لە ناوچەکانى باخچەلیڤەر، کوچوکچەکمەجە، ئەسەن یورت و بەی ئۆغڵو لە ئیستانبول هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد. پۆلیسەکان دەرگاى ماڵەکانیان شکاند و بە زۆر خۆیان کرد بە ماڵەکاندا و کەلوپەلی ناو ماڵاکانیان تێکوپێکدا.

لەو هەڵکوتانەى پۆلیسدا لە ناوچەى باخچەلیڤەر دایکی ئاشتی و سیاسەتمەدار جانشا جەمیلە چەلیک، سەرکان یڵماز بەڕێوەبەری رێکخستنى هەدەپە لە باخچەلیڤەری، موستەفا تورگوت خەباتکاری رێکخستنى شاری ئیستانبولی هەدەپە و لە ناوچەی کوچوکچەمەجەش ئیحسان سینمیش و لە ناوچەى ئەسەن یورت ئادەم ئۆزەیورت و چەندین کەسی تر دەستگیران.

ژ.ت