پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ئەدەنە گەنجێکى سورییان کوشت

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ئەدەنە گەنجێکی خەڵکی سوریایان بە ناوی عەلی حەمدان کوشت.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە گەڕەکی سوجوزادی ناوچەى سەیهانی پارێزگای ئەدەنە گەنجێکى تەمەن ١٧ ساڵی سورییان بە ناوی عەلی حەمدان کوشت.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک بە پاساوی ئەوەى ئەو گەنجە گوێی بە هۆشیارکردنەوەى "راوەستە" نەداوە لە دواوەوە تەقەیان لێکردووە و کوشتویانە. گولـلەکەى پۆلیسی دەوڵەتى تورک بە شێوەیەک ئاراستەى ئەو گەنجە کرابوو، کە لە پشتەوە راستەوخۆ لە دڵی گەنجەکەى داوە و بەو هۆیەوە کوژراوە.

دواى توێکاریی پزیشک لە پزیشکیی دادی ئەدەنە، تەرمەکەى حەمدان لەلایەن بنەماڵەکەوەیەوە وەرگیرایە و هەر دوێنێ شەو بە خاکیان سپارد.

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە ئەدەنە هەوڵێدابوو، پۆلیسە بکوژەکە بە مافدار بناسێت و ئیدعای ئەوەى کردبوو، کە رووداوەکە بە هەڵە و بە رێککەوت روویداوە.

دەوترێت، کارەکانى پۆلیسە بکوژەکە راوەستێنراون و لە ئێستادا دەوام ناکات.

ژ.ت