پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی ئەوروپا هێرشەکەی سەر مەخموری ئیدانە کرد
ئوزلەم ئالەڤ دەمیرەل پەرلەمانتاری پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا هێرشە تیرۆرستیەکەی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور، شەرمەزار کرد.
ئوزلەم ئالەڤ دەمیرەل پەرلەمانتاری پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا هێرشە تیرۆرستیەکەی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور، شەرمەزار کرد.
چوارشەممەی رابردووی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە رێگای فرۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان هێرشێکی تیرۆرستی لە دژی کەمپی پەنابەرانی مەخمور ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٣ ژن شەهید بوون.
لەم بارەیەوە ئوزلەم ئاڵەڤ دەمیرەل پارلمانتەری پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا لێدوانێکی بڵاو کردەوە و ئەو هێرشە تیرۆرستیەی سوپای داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد.
دەمیرەل وتی:" ئەم هێرشە ئاشکرای کرد کە رژێمی ئەردۆغان یاسا نیودەوڵەتیەکان ناناسێت و پێشێلی دەکات و تا ئێستاش هەوڵ دەدات لە ناوچەکە پەرە بە رووداوە مەترسیدارەکان بدات."
دەمیرەل لە بارەی شەهیدبوونی ٣ ژنی مەدەنی دانیشتووی کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە رایگەیاند، کوشتنی ٣ ژن لەو رووداوەدا هەواڵێکی زۆر خەمناک بوو. لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئەو پارلەمانتارەی پەرلەمانی ئەوروپا وتی، هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە ناو سنووری ئەو وڵاتەدا ئەنجام دراوە کە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ تێیدا ئەرکیان پێ سپڕدراوە و بۆ ئەوەی کۆتایی بەو هێرشانە بێن، جەختی کردەوە کە دەبێت ناتۆ لە بەرامبەر تورکیا بێتە دەنگ.
ز.ش