چالاکوانانی ڕێپێوانی مەودادرێژ، یادی چیچەکی هەپەگەییان کردەوە

لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردانی دیموکراتیکی دارماستاد، لە دووەمین ڕۆژی ڕێپێوانی مەودادرێژدا یادی فورات چیچەک (باران کایا) گەریلای هەپەگە کرایەوە.

فورات چیچەک (باران کایا) گەریلای هەپەگە ٤ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا لە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک شەهید ببوو. چالاکوانانی ڕێپێوانی مەودادرێژ لە دارماستاد یادیان کردەوە.

لە چالاکیەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوتد و وێنەی شەهیدەکان هەڵواسرا.

لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی کۆمسیۆنی خانەوادەی شەهیدانی دارماستاد و بزوتنەوەی ژنانی گەنج قسەکرا.

'بۆ ژیانێکی ئازاد و بەشەرەف شەهید بوو'

لە سەر ناوی بزوتنەوەی ژنانی گەنج ئامارگی شەنگال ڕایگەیاند، شەهید چیچەک بۆ ژیانێکی ئازاد و بەشەرەف شەهید بوو. بەو هەستانەی لە ئەوروپاوە چووە کوردستان. پێویستە هەموو گەنجان ئەم بەرخۆدانە باش بناسن.

لە سەر ناوی کۆمسیۆنی خانەوادەی شەهیدان ڕاگەیەنرا، ئۆجالان بە بەرخۆدانەکەی پیلانگێڕی پووچەڵ کردەوە و گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی هیچ کاتێک تێکناشکێن.

دوای قسەکردن سینەڤیزیۆنێک لەبارەی شەهید فورات چیچەک پێشکەشکرا.

ف.ق