ڕۆژی سێیەمی ڕێپێوانی مەودادرێژ: گەنجان بۆ ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا

هاوکات لەگەڵ هەوڵە تێکدەرەکانی پۆلیسی ئەڵمان لە دارمستادت، گەنجان بۆ ئازادی ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا. سێیەمین ڕۆژی ڕێپێوانی مەودا درێژ کە بە دروشمی 'ڕێگا بە گۆشەگیری مەدە، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بە' بە جۆش و خروش دەستیپێکرد.

هەوڵە تێکدەرەکانی پۆلیسی ئەڵمان

گەنجان لە گۆڕەپانی لوئیسپئەنپلاتزی شاری دارمستادتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و کاتێک ویستیان دەست بە ڕێپێوان بکەن ڕووبەڕووی هەوڵە تێکدەرەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا بوونەوە. پۆلیس ئامێری دەنگ و تەکنیکی چالاکوانانیان کۆنتڕۆڵ کرد. هەروەها ئاڵا، پانکارت و وێنەکانیان کۆنتڕۆڵ کرد. دواتر گەنجێکی ئینتەرناسیۆنالیستی ئەڵمانی کە بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا کرد، دەستگیرکرا.

لەگەڵ ئاستەنگیەکان گەنجان بە جۆش و خرۆشەوە چالاکیەکەیان بەڕێوەبرد.  

٢٠ کیلۆمەتریان بڕی

بەشی ئەمڕۆی ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی ژناانی گەنج بەڕێوە چوو. گەنجان لە دارمستادت تا بەنشەیم ٢٠ کیلۆمەتریان بڕی.

'تا ئۆجالان ئازاد نەبێت، خۆڕاگریمان بەردەوام دەبێت'

ژنانی گەنج کە بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد ڕایانگەیاند، تا کۆتاییهاتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان و تا ئۆجالان ئازاد نەبێت، بەرخۆدانیان بەردەوام دەبێت.

هاوکات گەنجان لە بەنەشهایم بەشداریان لە سمیناری "رێبەرایەتی و ژن" کرد.

ز.ش