ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانی درێژی پاریس کۆتایی هات

ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانی درێژ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگیڕی نێودەولەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆتایی هات.

چالاکیە پڕۆتەستۆییەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ شوبات لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامیان هەیە.

کوردستانیان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە ڕێپێوانێکی درێژ پیلانگێڕیان شەرمەزار کرد.

کوردستانیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد و داوای ئازادیان بۆ ئۆجالان کرد.

گەل کە بەرامبەر شارەوانی Vîlleneûve Saînt Georges دەستی بە ڕێپێوان کرد، پانکاری ئازادی بۆ ئۆجالانیان بەرز کردەوە.

ڕێپێوانەکە تا شارەوانی Alfortvîlle بەردەوام بوو و لەوێ ڕاگەیەنراو خوێندرانەوە و ئاماژە بە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کرا کە ئۆجالان وەک جێگرەوە باسی دەکات و بۆ سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هیوایەک.

لە چالاکیەکەدا دۆسیەیەک لەبارەی گۆشەگیری و پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئۆجالان پێشکەش بە شارەوانی Alfortvîlle کرا.

ڕێپێوانەکە سبەینێ کاتژمیر ١١:٠٠ لە بەردەم شارەوانی Ivry-Sur-Seîn دەستپێدەکاتەوە.

ف.ق