کاروانێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک بەرەو ئیدلب جووڵەیپێکرا
کاروانێکی گەورەی سەربازیی سوپای داگیرکەری تورک بە ٤٠ ئۆتۆمبێلەوە چووە ئیدلب.
کاروانێکی گەورەی سەربازیی سوپای داگیرکەری تورک بە ٤٠ ئۆتۆمبێلەوە چووە ئیدلب.
لە کاتێکدا هێزەکانی ڕژێمی سوریا بە پشتیوانی سوپای ڕوسیا لە ئیدلب لە پێشڕەوییدان، بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەیانی ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەروازەی کەفەر لۆسین لە باکووری ئیدلبەوە چووەتە ناو خاکی سوریا.
بە گوێرەی ڕوانگەی سوری، کاروانە سەربازییەکە پێکهاتووە لە ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانک و بەرەو باشور چووە، بەڵام ئامانجیان ڕوون نەبووەتەوە.
ف.ق