کەجەدەکەى ئەوروپا جەژنی رەمەزانی پیرۆز کرد

کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا) جەژنی رەمەزانی پیرۆز کرد و رایگەیاند، ئومێد دەکەن جەژن ببێتە هۆی هاوپشتی و هاوبەشیکردن.

کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا) بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هێرش، کۆمەڵکوژییەکانى دەوڵەتى تورک لە سەر کوردستان بیرخراونەتەوە و رایگەیاندووە، لە جەژنیشدا هێرشەکان بەردەوامیی هەیە. بەو کۆمەڵکوژییانە و بە زیندانیکردن دەیانەوێت گەلی کورد چاوترسێن بکەن و ئۆپۆزسیۆن و دیموکراتیکەکانی تورکیا رادەستی خۆیان بکەن.

کەجەکەدەکە ئەوروپا راشیگەیاندووە، هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بە سەرۆکایەتیی ئاکەپە بۆ سەر گۆڕستانەکان و گۆڕی گەریلاکان بیرخستووەتەوە و وتویەتى "لەو پەڕی بێ وێژدانی و بێ ئەخلاقیدا، کە نمونەى لە جیهاندا نییە، هێرش دەکەنە سەر پیرۆزییەکانى گەلی کورد".

ئاماژە بەوەشکراوە، دیکتاتۆرێک کە ئایین و دین بۆ خۆی بەکار بهێنێت و کۆمەڵکوژی، گوشار و زۆرداری و نادادی ئەنجام بدات و هێرش بکاتە سەر بەها پیرۆزەکان، بێگومان بە پێچەوانەى بەهاکانى ئیسلام دەجوڵێتەوە. بەڵام سەرباری ئەوانەش ئەردۆغان و دەوڵەتى ئاکەپە لە بەرامبەر بەرخودانی گەلی کورد و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا دەڕۆخێن.

کەجەدەکە ئەوروپا باسی ئەوەشیکردووە، دەبێت گەلی کورد یەکێتیی نەتەوەیى خۆی و رۆحی پشتیوانیی هاوبەش بەهێز بکات و لە دژی زوڵم راپەڕێت.

کەجەدەکە ئەوروپا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئومێد دەکەن جەژنی رەمەزان ببێتە هۆی زۆربوونی پشتیوانیکرد و هاوپەشتی و بەشداریکردن و پێکەوە بوون.

ژ.ت