گیوڤەن: کورد کۆتایی بە ئاکەپە دەهێنێت

لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆکی کەجەدە ڕایگەیاند، گەلی کورد بێستاتوبوون قبوڵ ناکات و وتی، "کورد کۆتایی بە ئاکەپە دەهێنێت و کۆتایی ئاکەپە نزیکە.

لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بەشداری کاری رێکخستنی هەدەپە لە ئەستەنبوڵ کرد کە ئامادەکاری بۆ کۆنگرە گەورەکە دەکەن. بڕیارە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە ٢٣ی شوبات ئەنجامبدرێت.

لەم چوارچێوەیەدا لە هۆتێلێکی ناوچەی فاتیحی ئەستەنبوڵ کۆبوونەوەی کۆمەڵە هەرێمیەکان ئەنجامدرا.

لەیلا گیوڤەن، عەلی کەنانئۆغلۆ و مەڕال دانش بەشتاش پەرلەمانتارانی هەدەپە بەشداریان لە کۆبوونەوەکە کرد. هاوسەرۆک و بەڕێوەبەرانی هەدەپەی شار و ناوچەکان و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکانیش بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

ئەرداڵ ئاڤجی هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئەستەنبوڵ لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، گەلی کورد بە شێوەیەکی بەهێز دەستی بەم سەدەیە کرد.

دواتر لەیلا گیوڤەن قسەی کرد و ئاماژەی بە پیلانگێرێ نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، "نۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد وڵاتان لەدژی ئۆجالان دەستیان بە پیلانگێڕی کرد."

گوڤەن وتی، " بەلام بەرخۆدانی پێشەنگ و ڕێکخستنی گەلی کورد ڕێگەی بە ئەو تاریکیە نەدا. بەڕێز ئۆجالان پیلانگێڕیەکەی پووچەڵکردەوە. ئۆجالان ٢٢ ساڵە بە تەنها بەرخۆدان دەکات. لە هەموو زیندانەکان گۆشەگیری بەردەوامە. لە جیهاندا زۆرترین کەس کە گۆشەگیرکرا نیلسون ماندێڵلا بوو کە ١٨ ساڵ لە زیندان مایەوە، بەلام بەڕێز ئۆجالان ٢٢ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە. دەیانەوێت کورد لە دەوری یەکتری کۆنەبێتەوە. بەو هۆیەوە هەوڵیاندا یەکێتی کورد تێکبدەن. هەوڵ دەدەن ڕێگا لە بڵاوبوونەوەی بۆچوونەکانی بەڕێز ئۆجالان بگرن. بەم هۆیەوە ئێمە دەستمان بە مانگرتن لە خواردن کرد."

'کورد کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە دەهێنێت'

گیوڤەن ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ئەنجامەی بە بەرخۆدان بەدەستهێنراوە تێکەر نییە و وتی، "ئێمە بۆچی لەم دۆخەداین؟ پێویستە باش لەسەر ئەم پرسیارە بیربکەینەوە."

گیوڤون راشیگەیاند، ئەوان هێز و مۆڕالیان لە فەلسەفەی ئۆجالان وەردەگرن و وتی، "لە ڕٶژهەڵاتی ناوەڕاست قەیرانێکی گەورە هەیە. هەر کەسەو شتێک دەڵێت بەڵام تاکە کەس کە خاوەن پڕۆژەیە، بەڕێز ئۆجالانە."

گیوڤەن وتیشی، "گەلی کورد بێستاتوبوون قبوڵ ناکات. کۆتایی ئاکەپە بە دەستی کورد دەبێت. کۆتایی ئاکەپە نزیکە. ئێمە بەرخۆدان گەورەتر دەکەین و سەردەکەوین."

گیوڤەن لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگی کۆنگرە گەورەکەی هەدەپە کرد و داوای لە کۆمەڵەکان کرد، بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لە کۆنگرەکە بکەن.

ف.ق