گەنجانی شۆڕشگێر گۆشەگیری و داگیرکاریان ئیدانە کرد

گەنجانی کورد لە ئەلمانیا و سویسرا گۆشەگیری سەر ئیمرالی و هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیان ئیدانە کرد.

ST. GALLEN

لە شاری St. Gallen-ی سویسرا چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر پانکارتیان لە سەر رێگاکان هەڵواسی. گەنجان پانکاریتی "پەکەکە بۆ جیهانێکی ئازاد تێدەکۆشێت" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" یان لە سەر رێگاکان هەڵواسی.

BIELEFELD

لە شاری Bielefeld -ی ئەلمانیا چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجامی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی ئازاد بڵاوکراوەی تایبەت بە هێرشەکانی سەر کەمپی مەخموریان دابەش کرد. لە بلاوکراوەکاندا تیشک خرایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور.

FREIBURG

لە شاری Freiburg-ی ئەلمانیاش ئەنجامانی ژنانی گەنجی ئازاد تیشکیان خستەس رە هێرشەکانی دژی ژنان. ژنان لە لێدوانەکەدا وتیان:" بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەموو ناوچەکانی جیهان هێرش و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان زیادی کردووە.لە ناو تێکۆشانی ئازادی کورد دا، ئازادی ژنان بناغەیەکی سەرەکیە. تا ئەو رۆژەی ژنان ئازاد نەبن، کۆمەڵگاش ئازاد نابێت. دەبێت هەموومان لە دژی زیهنیەتی پیاوسالاری تێکۆشانمان گەش بکەین و لەسەر بنچینەی ئازادی ژنان، ژیانێکی ئازاد بونیاد بنێین."

KOLN

لە شاری Koln-ی ئالمانیاش چالاکوانانی بزوتنەوەی شۆڕشگێری چالاکیەکیان ئەنجامدا. چالاکوانان لە راگەێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد کە دەبێت لە دژی هێڵی تەسلیمکردنی گەنجانی کورد خۆڕاگریمان گەشتر بکەینەوە و دەبێت گەنجانی کورد خۆفرۆشانی لەبیر نەکەن و گۆڕەپانەکان بەجێ نەهێڵن.

ز.ش