یەپەسە ژمارەیەک لە کارگە و ناوەندی ئابوریی فاشیستەکانی ئاکەپەی سووتاند

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرۆ دەوران-ی سەر بە یەکینەکانی پاراستنی سڤیل لە دژی دەسەڵاتی فاشیست و هاوکارانی لە سێ شار چالاکیان ئەنجامدا. یەپەسە جەختی کردەوە کە لەسەرتاسەری تورکیا و کوردستان چالاکیەکانیان بەرفراوان دەکەن.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرۆ دەوران لە ئامەد، دەنیزلی و عوسمانیە، لە دژی هاوکارانی ئاکەپە و مەهەپە زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا.

ئەم چالاکیانە بۆ یادکردنەوەی شەهید دەوران سۆرۆ ئەنجامدران کە لە خۆڕاگریی خۆبەڕێوەبردنی شرنەخدا شەهید ببوو.

زانیاریەکان لە بارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەن:

"کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرە بەیانی ٢٣ی ئایار لە ناوچەی گازیلەری پەیاسی ئامەد لە دژی ئۆتۆمبیلی پۆلیسێکی مەدەنی کە دەستی سوور بووە بە خوێنی گەنجانی کورد، چالاکیەک ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا ئۆتۆمبیلی ئەو پۆلیسە مەدەنیە بە تەواوەتی لەناو برا.

هەر وەها ئەندامانی یەکینەکەمان لە بەرەبەیانی ٢٣ی ئایاردا لەسەر رێگای عوسمانیە-دیلۆک لە دژی کارگەیەکی دروستکردنی قەنەفە-ی لایەنگرانی رژێمی فاشیستی ئاکەپە و لە دژی کارگەیەکی دیکەی هاوکارانی رژێم چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەشدا هەر دوو کارگەکە بە تەواوەتی سووتێندران و لەناو چوون و بە بڕی نزیکەی ٥ میلیۆن لیرەی تورکی زیان بەر کارگەکان کەوت.

ئێوارەی رۆژی ٢٠ی ئایاریشدا ئەندامانی یەکینەکەمان لە بازاری کالە ئیچ لە دەنیزلی لە دژی ناوەندێکی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی چالاکیەکیان ئەنجامدا. بەشێکی زۆری ئەو ناوەندە کە خاوەنەکەی فاشیستێکی ئاکەپە و مەهەپەیە و کەلوپەلی سەربازی دەفرۆشێت بە سەربازانی سوپای تورک، بە تەواوەتی سووتێندرا و لەناو چوو.

لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە لە دژی داگیرکەر و جاسووس و هاوکارانیان، کە بە مەبەستی یادکردنەوەی هاوڕێمان دەوران سۆرۆ کە لە خۆڕاگری خۆبەڕێوەبردنی شرنەخدا شەهید ببوو، هەروەها بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی خۆبەڕێوەبەریەکە ئەنجام دران، دوو کارگە و چەندین ناوەندی کارکردن و ئۆتۆمبیلی کەسێکی داگیرکەر و هاوکارانیان لەناو بران و بە میلیۆنان لیرە زیانیان بەرکەوت. بە رۆحی تۆڵەسەندنەوە و شێوازی خۆڕاگریی فیدایی هاوڕێکانمان کە لە چوارچێوەی قۆناغی خۆڕاگریی خۆبەڕێوەبەردندا شەهید بوون، لە هەموو شارەکانی کوردستان و تورکیا داگیرکەران و هاوکارانیان دەکەینە ئامانج."

'دەبێت هەموو کوردێک ببێت بە تۆڵەسێنەر'

لە بەردەوامی راگەیێندراوەکەدا هاتووە:

"لە هەر جێگایەک کە کوردێکی لێیە، دەبێت کار لەسەر ئەوە بکات کە ببێت بە تۆڵەسێنەر و بە چالاکیەکانی تۆڵە لە رژێمی ئاکەپە-مەهەپە بسێنێتەوە. بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلی کورد بە تایبەت گەنجانی کورد ئەوەیە کە تۆڵە لە داگیرکەران و جاسووس و هاوکارانیان بسەنێنەوە.

تۆڵەی هێرشەکانی رژێمی ئاکەپە و مەهەپە بسێننەوە کە لە کوردستان و تورکیا ئەنجامی دەدەن.!

لە دژی ئەو فاشیزمەی کە هێرش دەکاتە سەر جەنازەی شەهیدەکانمان و تەرمەکانیان لەسەر رێگاکان فڕێ دەدات، تۆڵە بسەنێنەوە.!

لە دژی داگیرکەران کە لە ناو شەقام و کۆڵانکان هێرش دەکەنە سەر کورد و ئەشکەنجەیان دەدەن، تۆڵە بسێننەوە.!"

ز.ش