یەکیتیی هێزی دیموکراتیک هێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری ئیدانەی کرد
یەکیتیی هێزی دیموکراتیک کە ناوەندی لە ئەوروپایە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر کەمپی مەخمور ئیدانە کرد.
یەکیتیی هێزی دیموکراتیک کە ناوەندی لە ئەوروپایە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر کەمپی مەخمور ئیدانە کرد.
یەکیتیی هێزی دیمۆکراتیک راگەیاندراوێکى بڵاکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە قسەکانی پێشووی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی کردووە، کە وتبووی "کەمپی مەخمور زۆر گرینگە، چونکە ناوەندی خائینەکانە بۆ دابەشکردنی وڵات" و راشیگەیاند "ئەوردۆغان بەو لێدوانەى بەردەوامی دەدات بە گەمارۆدان و ئابڵوقە و هێرشکردنە سەر کەمپی مەخمور".
یەکیتیی هێزی دیمۆکراتیک ئەوەشی راگەیاند: کەمپی مەخمور لە ژێر کۆنترۆلی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و سەرەتا بێدەنگیی نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەو مانایە دێت، کە رێگایەن بەو کۆمکوژیە داوە و بێدەنگیی ڕێخراوە نێودەوڵەتییەکانی ئێدانەی کرد و داوای گرتنبەری رێوشوێنی بە پەلەی دژ بە هێرشەکان بۆ کەمپی مەخمور کرد.
یەکیتی هێزی دیمۆکراتیک کە ناوەندی لە ئەروپایە ڕاشیگەیاند: ئیمە دووبارە هێرشەکەی دەوڵەتی فاشیستی تورک ئیدانەی دەکەن و داوای لە گەل و ڕای گشتیی دیموکراتیک کرد لە دژی کردارەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بێدەنگ نەبن.
ژ.ت