یەکینەکانی تۆڵە: ئێمە بەرخۆدانی خۆپاراستن بەهێزتر بکەین
یەکەکانی تۆڵە لە زۆر هەرێمی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت و بەرخۆدانی خۆپاراستن بەهێزتر بکەین."
یەکەکانی تۆڵە لە زۆر هەرێمی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت و بەرخۆدانی خۆپاراستن بەهێزتر بکەین."
یەکەکانی تۆڵەی شەهید چیاگەر و شەهید زەریان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد،"دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بکوژ گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و لەسەر هەموو گەلی کورد بەردەوامی پێدەدات و هێرش دەکاتە سەر هەبوونی گەلی کورد."
'چالاکیەکانمان بەردەوام دەبن'
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"ئێمە شەڕڤانانی تۆڵە لەدژی شەڕی دەوڵەتی تورک بەرانبەر گەلی کورد، هەموو کاتێک و لە هەموو جێگایەک چالاکی ئەنجامدەدەین و بەرخۆدانی خۆپاراستن گەشتر دەکەین. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە مەترسیداترین ڤایرۆسە، دەچێتە زبڵدانی مێژوو. تێکۆشانی گەلی کوردی ڕەواش سەردەکەوێت. ڕێبەر ئاپۆ وتی، "هەموو شتێک بەپێی تێکۆشانی ئێوە هەیە." لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە وەک شەڕڤانانی تۆڵە، تێکۆشان بەهێزتر دەکەین لەدژی داگیرکەری، هاوکاری و بکوژانی گەلی خۆمان چالاکی خۆمان زیاتر دەکەین. ئێمە ئاماری چالاکیەکانمان لە ٢٤ی ئازارەوە تا ٢٠ نیسان ئاشكرا دەکەین.
چالاکی
ئەندامانمان لە ٢٠ی نیساندە لە گەڕەکی کیرازلی باخجلاری ئەستەنبوڵ لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیسی مەدەنی چالاکی ئەنجامدا و ئۆتۆمبێڵی پۆلیس سووتا و بوو بە خۆڵەمێش.
٢٠ نیسان لە دوو ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکانی ئاکەپە لە گەڕەکەکانی باخجیلار و دەمیرکاپی ئەستەنبوڵ سووتێنران.
لە ١٢ی نیساندا لە باخجیلاری ئەستەنبوڵ لەدژی کۆگایەکی کۆمپانیایەکی فاشیتەکان کە ئامێری ئاوهەوا دەفرۆشێت کاتژمێر ١٩:٠٠ چالاکی ئەنجامدرا و لە چالاکیەکەدا کۆگا و ئامیرەکان سووتێنران.
لە ١ی نیسان دا لە بەیئۆغلۆی ئەستەنبوڵ ئەندامانمان بەشەو لەدژی چێشتخانەی فاشیستەکانی مەهەپە چالاکی ئەنجامدا. لە هەمان کاتدا لەدژی ماڵی خاوەنی چێشتخانەکە چالاکی ئەنجامدران و چێشتخانەکە و ماڵەکە سووتێنران.
٢ی نیسان لە بایئۆغلۆی ئەستەنبوڵ ئەندامانمان لەدژی کۆمپانیای ئاکەپە و مەهەپە چالاکیان ئەنجامدا و لە چالاکیەکەدا کۆمپانیایەکە سووتێنرا.
٣٠ی ئازار ئەندامانمان لە عەلی بەیکۆی ئەیوبای ئەستەنبوڵ کاتژمێر ٠١:٣٠ لەدژی باڵەخانەیەکی ٢ نهۆمی ئاکەپە چالاکی ئەنجامدا.
لە ٢٤ی ئازار لە بەیلیکدوزوی ئەستەنبوڵ کاتژمێر ١٠:٠٠ لەدژی ئۆتۆمبێڵی ئاکەپە و مەهەپە چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ ماڵی فاشیستەکان سووتێنران."
ف.ق