یەکەم رۆژی رێپێوانە درێژمەوداکەى فرانکۆرت کۆتایى پێهات

یەکەم رۆژی رێپێوانە درێژمەوداکەى شاری فرانکفۆرت بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایی پێهات.

رێپێوانە درێژمەوداکەی شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە کاتژمێر ١١:٣٠ بە دروشمی "رێگا بە گۆشەگیری نەدە، لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئازاد ببە" دەستیپێکرد و دواى بڕینی ١٥ کیلۆمەتر یەکەم رۆژی ئەو رێپێوانە درێژمەودایە کۆتایى پێهات.

گەنجان بە خرۆش و ورەیەکى بەرزەوە رێپێوانیان ئەنجامدا و لە ٢١هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیەدا لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەلماندیان، کە پیلانگێڕییەکە قبوڵ ناکەن. یەکەم رۆژی رێپێوانەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دا لە درەییج کۆتایى پێهات.

گەنجان لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد کۆبوونەوە و لە کۆتایى رۆژەکەدا بەشداریى سیمینارێک بە ناونیشانی "راستیى رێبەرایەتى" بوون. گەنجان دواى سیمینارەکە بە ناو ماڵی کوردستانیان لە ناوچەکەدا بڵاوبوونەوە.

ژ.ت