یەکەکانى تۆڵە لە ئیستانبول چالاکییان لە دژی پۆستە و تەلگرافی تورک ئەنجامدا

یەکەى تۆڵەى شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت بەرپرسیاریی چالاکییەکەى رۆژی ١٦ی نیسانیان لە دژی کۆمپانیای پۆستە و تەلگرافی تورک لە ئیستەنبول لە ئەستۆ گرت.

یەکەکانى تۆڵە بە ناوی یەکەی تۆڵەى شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەتەوە رایانگەیاند "لە ١٦ی نیسان لە گەڕەکی گازیی ئیستەنبول لە بەردەم کۆمپانیای پۆستە و تەلگرافی تورک چالاکیی هەڵواسینى پۆستەر و تەقاندنەوەى تەقەمەنییان ئەنجامداوە".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "دوژمن لە کوردستان شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات، بە شێوازی بەدەر لە هەموو پێوەرێکى مرۆڤانە کار بۆ چاوترساندنی گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکات، ئەمجارە بێ رێزی و بەربەریەتی خۆیان لەسەر تەرمی هاوڕێ ئاکین ئیپەک پیمان نیشاندایەوە.

هەروەها هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هاووڵاتییانى مەدەنیی کامپی مەخمور نیشانەى دوا بێچارەبوونییانە.

یەکەکانمان لەسەر بنەمای ئەرکەکانی لە کەسایەتى هاوڕێ ئاکین ئیپەک دا جارێکیتر هیڵی تۆڵەسەندنەوە و بەرخودان گەش دەکاتەوە".

ژ.ت