یەکەکانى تۆڵە لە سەمسور و چۆروم و کۆجالی چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانى تۆڵە لە سەمسور، چۆروم و کۆجالی لە دژی فاشیستە لایەنگرەکانى ئاکەپە و مەهەپە چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەى تۆڵەى شەهید ئارژین پێشەنگ لەبارەى چالاکییەکان لە سەمسور، چۆرۆم و کۆجالی رایاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەندامانی یەکەى تۆڵەى شەهید ئارژین پێشەنگی یەپەسە ژن بۆ یادکردنەوەى هەڤاڵ ئارژین پێشەنگ، کە لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی جزیردا هێزی پێشەنگی ژنانی سەلماند و دواى شەڕێکى قارەمانانە شەهید بوو، بۆیە لە چوارچێوەى "هەڵمەتى تۆڵەکردنەوە لە دژی داگیرکەری و سیخوڕی و نۆکەری" لە سەمسور، چۆروم و کۆجالای چالاکیی بەهێز ئەنەجامدران.

سەمسور

ئەندامانى یەکەکەمان لە ٣٠ ئایاردا لەسەر رێگای کۆنی سەمسور لە گەڕەکی ئیمام ئاغای سەمسور لە دژی هۆڵی وەرزشیی جمهوریەت، کە چەتەکانى داعشی تیادایە چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. ئەندامانى یەکەکەمان ماوەیەکە چاودێریی ئەو چەتانەی داعش دەکەن و ئەوەیان دەستنیشانکرد، کە ئەو چەتانە لەلایەن ئاکەپەوە لە هۆڵی وەرزشیی جمهوریەتدا نیشتەجێکراون و پارێزگارییان لێدەکرێت. یەکەکەمان لە دژی ئەو هۆڵەی چەتەکانى داعش چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. ژمارەی چەتە کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە روون نەبووەتەوە، بەڵام بەشێکى زۆری هۆڵەکە تێکشکاوە و رووخاوە.

چۆروم

لە شەوی ٣٠ی ئایاردا لە ناوچەى پیشەسازیی بچووکی چۆروم لە دژی بەشی کارخانەکانى سەر بە ئاکەپە چالاکییەکى سابوتاژ ئەنجامدرا. لە چالاکییەدا ٥ کارخانەى لایەنگرانى ئاکەپە خاپوور کران.

کۆجالی

ئەندامانی یەکەکەمان لە ٢٧ی ئایار لە دژی ماڵی ئەندامێکى گروپە چەتەکانى کۆمەلەى عوسمانی لە ناوچەى ئیزمیت لە کۆجالی چالاکییەکیان ئەنجامدا. بنەماڵەى ئەو کەسە یارمەتیی رژێمە فاشیستییەکەى ئاکەپە و مەهەپە دەکەن و ئەو کەسەش بۆ خۆی ئەندامی کۆمەڵەى عوسمانییەکانە و کاتێک لە ماڵەوە بوو چالاکییەکی بەهێزی سابوتاژ لە دژی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا روون نەبووەتەوە کە کەسە فاشیستەکە مردووە یان نا، بەڵا خانووەکەى رووخاوە".

'تۆڵەى چاکان دەکەینەوە'

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:

"هێرشی فاشیستەکان لە دژی کولتور، زمان و ناسنامەى کوردان زیادیکردووە. بارش چاکان بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانیی کوردی کوژرا، ئەوەش نیشانەى ئەوەیە کە لە دژی گەلەکەمان عەقڵییەت و دژایەتییەکى بەهێز لە گۆڕێدایە. ئێمەى ژنان، کە ئافرێنەری کۆمەڵگە و ژیانین، لە دژی عەقڵییەتى فاشیستەکان لە هەموو شوێنێکدا بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین و ئێمە تۆڵەى بارش چاکان دەکەینەوە".

ژ.ت