٨ی ئادار لە مارسیلیای فەرەنسا پیرۆز کرا

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش پیرۆز کرا.

گەل لە گۆڕپەانی کانبیرا کۆبوونەوە و بە وتنەوەى گۆرانی بە حەماسەت و خرۆشەوە شایی و گۆڤەندیان گێڕا. دوای کاتژمێرکیش دەستیان بە رێپێوان بەرەوە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت کرد.

لە رێپێوانەکەدا ئاڵاکانی یەپەژە و بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا) بەرزرکرابووە و بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر کوشتنی ژنان لە تورکیا، راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاوکرایەوە.

دوای رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت کۆبوونەوەیەک رێکخرا و راگەیاندراو خوێندرایەوە. بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان و رێکخراوەکانی ترەوە وتە پێشکەش کران.

ژ.ت