٨ی ئادار لە سویسرا پیرۆز کرا

لە ٦ شاری سویسرا ژنان رژانە سەر شەقامەکان و ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشیان پیرۆز کرد.

٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش بە پێشەنگایەتیی ژنانی سویسری، کوردستانی، تریی و پلاتفۆرمی ژنانی کۆچبەر لە شارەکانی باسل، لوزەرین، لوگانۆ، بەلینزۆنا، جنێڤ و لۆزان پیرۆز کرا.

ژنان لەو چالاکییانەیاندا رێپێوانی جەماوەرییان رێکخست و سەرباری رێگریی پۆلیس لە شار باسل، ژنان بە دروشمی "ئێمە بێدەنگ نابین، ناترسین، سەر دانانەوێنن" درێژەیان بە رێپێوانەکەیان دا.

ژنان لە ٨ی ئاداردا لە دژی سیستمی کاپیتالیست و سیستمی دەوڵەت نەتەوەی پیاو دروشمیان دەوتەوە و داوای بەهێزکردن و بەرفراوان کردنی تێکۆشانیان دەکرد.

لە چالاکییەکاندا وتە پێشکەشکران و لە وتەکاندا سەرنج خرایە سەر نمونەى شۆڕشی ژن لە رۆژئاوا و راگەیاندرا، سوودوەرگرتن لەو نمونەیە دەتوانێت سیستمی دەوڵەتیی سەرمایەداریی پیاوسالار هەڵبوەشێنێتەوە.

ژنانی کوردستانی بە جلوبەرگی کوردی و خۆجێیەوە بەشداریی ئەو چالاکییانە بوون و لە چالاکییەکاندا ستاندیان بۆ پشتیوانی لە زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا دانا و نامیلکە و بروشوریان بەسەر هاووڵاتیان و چالاکواناندا بڵاوکردەوە.

هەروەها ژنانی کورد لەو چالاکییانەى ٨ی ئاداردا بۆ کەمپەینی "١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" دەستیان بە کۆکردنەوەى ئیمزا کرد و لە وتەکانیاندا باسیان لە تێزی ژنۆلۆژیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

ژ.ت