بە دروشمی "نا بۆ توندوتیژی لەسەر ژنان" پێشەنگایەکی شێوەکاری لە کەرکوک بەرێوەچوو

لەشاری کەرکوک بەدروشمی "نا بۆ توندوتیژیلەسەر ژنان" پێشەنگایەکی تایبەت بە رووبەرووبوونەوی توندتیژی دژی ژنان بەرێوەچوو.

رۆژی ٢٥\١١ لەساڵی ١٩٩٩ەوە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە وەك رۆژی نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان دیاری كراوە، دوێنێ رۆژی سێ-شەممە ٢٤ی تشرینی دووەم لە سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوک، بەبۆنەی ساڵرۆژی ٢٥ تشرینی دووەم کە دەکاتە ساڵرۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر هەڵستا بە سازکردنی پێشەنگایەکی شێوەکاری تایبەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان.

لە پێشەنگاکەدا نزیکەی ٢٠ کچ لە کچانی شێوەکاری بەهرەمەندی شاری کەرکوک بەشداربوون بە وێنە و تابلۆکانیان کە تایبەت بوون بە نیشاندانی توندوتیژی دژی ژنان رووبەرووبوونەوەی ئەو توندوتیژیانە.

دیانا رێبوار رێکخەری پێشەنگاکەسەبارەت بە کردنەوەی ئەو پێشەنگایە کە تایبەتە بەتوندوتیژی دژی ژنان بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: " ئێمە وەکو ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئەمرۆ بە پیویستمان زانی پێشەنگایەکی لەم جۆرە لە شاری کەرکوک بکەینەوە چونکە سبەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژییە دژ بە ژنان."

هەروەها دیانا ڕێبوار رێکخەری پێشەنگاکە سەبارەت بە ئامانجی پێشەنگاکەیان وتی: '' ئەمرۆ نزیکەی ٢٠ کچی شێوەکاری شاری کەرکوک بەشداربوون لەم پێشەنگایە بە وێنە و تابلۆ جیاواز کە تابلۆکانیان بەرجەستە لە توندوتیژی دژی ژنان دەکات و لە داهاتوودا هەوڵ دەدەین کاری زیاتری لەم جۆرە ئەنجام بدەین تا بتوانین کۆمەڵگا هۆشیار بکەینەوە لە توندوتیژی دژی ژنان."

ز.ش