بەدیلگرتنی لەیلا گیوڤەن لە ئەڵمانیا ئیدانە کرا

ژنان لە شاری شتوتگاردی ئەڵمانیا بەدیلگرتنی هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلمانتاری هەدەپەی جوولەمێرگ لەیلا گیوڤەن-یان ئیدانە کرد.

لە شاری شتوتگاردی ئەڵمانیا، ئەندامانی دەسپێشخەری ژنانی شەهید مەریەم لە دەوری یەک کۆبوونەوە و لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکاربۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر"دا چالاکییان بەڕێوە برد.

لە چالاکییەکەدا سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە سزای ٢٢ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە. لە چالاکییەکەدا نووسراوەی" لەیلا گیوڤەن شکۆی ئێمەیە" بەرزکرایەوە.

چالاکوانان جەختیان لە پێویستی دادگایی کردنی ئەردۆغان کردوە و وێنەی ژنانی قوربانی بەرزکرایەوە.

ک-ش