چالاکیی ٨ی ئادار لە وان بە جۆش و خرۆشێکی دەستیپێکرد

چالاکیی ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنان لە شاری وان لە باکووری کوردستان لەلایەن ژنانەوە دەستیپێکرد. ژنان بە جلوبەرگی کوردی و ناوچەیی خۆیانەوە بەشداری چالاکییەکە بوون.

چالاکیی ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش لە وان بە دروشمی "لە دژی پاکتاوکردنی ژنان ژیان دەپارێزین، لە دژی گۆشەگیری ئازادی دەپارێزین" بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی ئازاد (تەژا) و ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەوە رێکخراوە.

چالاکییەکە لە پارکی موسا عەنتەر لە ناوچەى رێیا ئارموش بە باڵۆنی مۆر و سپی رازێندراوەتەوە. پۆستەرێکیش لەسەر تەختەى شوێنی چالاکییەکەدا بەرزکراوەتەوە، کە لەسەری نووسراوە "راپەڕینی ئێمە بۆ ئازادیی ئێمەیە".

لە ئاگری، قەرس، ئیدر و جۆلەمێرگەوە ژنان رۆیشتن بۆ شوێنی چالاکیەکەى ٨ی ئادار لە پارکی موسا عەنتەر لە ناوچەى رێیا ئارموشی وان و عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی هدەپە و پەرلەمانتارانی ژن بە جلوبەرگی کوردی و خۆجێیەوە رۆشتنە گۆڕەپانی چالاکییەکە.

لە گۆڕەپانەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخودانی ژنان"  و "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترێنەوە. ژنان لە بەردەم گۆرانییەکانی تیپی مۆسیقایی و هونەریی دەشتی گەڤەر شای و ئاهەنگ دەگێڕن.

عایشە ئاجار باشاران لە چالاکییەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و هونەرمەند پنار ئایدنلاریش چووەتە سەر تەختە و هونەری خۆی پێشکەش دەکات.

ژ.ت