چیدەم دۆغو رایگەیاند: "ئەمڕۆ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و ئازادی گەلی کورد گەریلایەتی پرۆفیشناڵ بە بنەما دەگرن و پەرە بە تێکۆسان دەدەن. کەواتە لە بەڕێوەبردنی تێکۆشان لە بواری کۆمەڵایەتیدا دەبێت ئێمە زیلان ئاسا، بە پڕۆفیشناڵی و گیانبازی خۆمان بەخت بکەین و ئازادی رێبەرایەتی وەک ئازادی خۆمان و گەلەکەمان ببینین. بەم جۆرە ئەگەر ئێمە چالاکی ئەنجام بدەین، ئەم هەڵمەتە سەردەکەوێت".
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغو لەبارەی شەهیدانی مانگی حوزەیران کە لە کاتی جیاجیا بە هەڵوێست و شێوەی چالاکیەکانیان لە ناو بزوتنەوەی ئازادی کورددا هێڵی ئازادییان ئافراند و پەیوەندی ئەوانە بە رۆژەڤی هەنووکەیی قسەی بۆ کەناڵی مێدیا خەبەر تیڤی کرد.
چیدەم دۆغو لە سەرەتای قسەکانیدا وتی، "لە ناو مێژووی تێکۆشانماندا، مانگی حوزەیران بە تایبەتی وەک مانگی شەهیدانی ژنی گیانباز پێناسە دەکرێت. بە تایبەتیش چالاکی فیدایی شەهید زیلان لە مانگی حوزەیرانی ٩٦ دا لە دێرسیم ئەنجامدرا، بووە راستیەک کە لە ناو راستی پەکەکەدا هێڵی فیدایی گەیاندە لوتکە.
هەڤاڵ سەما یوجە لە نەورۆزی ٩٨ دا لە زیندان چالاکی گیانبازی ئەنجامدا. بە برینداری تا ١٧ی حوزەیرانی ژیان و لە ١٧ی حوزەیراندا شەهیدبوو.
'وەڵامدەربوون بەرامبەر بە یادی و بەرەوەری ئەوان بە گێڕانەوەی راستی ئەوان مسۆگەر دەبێت'
دواتر لە ساڵی ٢٠٠٢ هەڤاڵ گوڵان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو. هەڤاڵ گوڵانیش لە راستیدا هەڤاڵێک بوو کە پێشەنگایەتی لە بە دامەزراوەییکردنی هێڵی گیانبازی کردووە. هەر سێ هەڤاڵەکە لە مانگی حوزەیراندا شەهیدبوون و هەر سێکیان لە ناو تێکۆشاندا رۆڵی پێشەنگایەتیان گێڕاوە. ئەو هەڤاڵانە لە رووی بزوتنەوەی ژنان و تێکۆشانی گشتیمان مانگی حوزەیرانیان گەیاندە واتایەکی لەم جۆرە.
ئێمە مانگی حوزەیران وەک مانگی شەهیدانی ژنی فیدایی هەڵدەسەنگێنین. سەرەتا لە کەسایەتی هەڤاڵ زیلان، سەما و گوڵاندا من لەبەردەم یادی هەموو شەهیدانی فیداییدا بە رێزەوە بەژنی خۆم دادەنەوێنم. هەڵبەت وەڵامدەربوون بەرامبەر یادی و بیرەوەری ئەوان دەبێتە پاڵنەر و هۆکاری ژیانمان. وەڵامدەربوون بەرامبەر بە یادی ئەوان، بە پلەی یەکەم بە باسکردن و گێڕانەوە لە بارە ئەو شەهیدانە و راستی گیانبازی مسۆگەر دەبێت.
گەورەترین شەهیدانمان، شەهدیانی فیداییمان لەلایەن تێکۆشانمانەوە چ واتایەکیان خستەڕوو؟ هەم گشتی، هەم لە رووی تێکۆشانی ژنانمانەوە هەمیش لە رووی هێڵی وڵاتپارێزیەوە دەرخەری چ شتێکن؟ لە کوردستاندا راستیەکی قڕکردنی چۆن هەبوو؟ کولتوری ژیانێکی پیاوسالاری بە چ شێوەیەک بوو، کە لەلایەن ژنانەوە هێڵی فیدایی بە قارەمانانە پێشخرا؟ هەڵبەت ئەمە بابەتێک کە دەبێت لێی تێبگەین، باشتر لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین و بیخەینە بەر باس و شرۆڤە. من تەنیا لە سەر ئاستی دەستەبژێر و رۆشنبیراندا ناڵێم؛ ئەوە لە هەمان کاتدا گۆڕدرا بۆ هێڵێکی خۆپاراستن، لەو رووەوە زۆر گرنگە. ئایا رێبەر ئاپۆ بە چ شێوەیەک ئەو شەهیدانەی ئێمەی پێناسەکرد، چۆن هەڵیسەنگاندن، شرۆڤەکردنی ئەوان گرنگە.
گەڕان بە دوای ژیانی واتادار
نامەکانی شەهید زیلان هەبوون کە هەم بۆ رێبەرایەتی، هەم بۆ ژنان، گەلی کورد و ژنانی جیهان، بۆ مرۆڤایەتی نوسیبوون.
هەڤاڵ زیلان بۆجی چالاکی کرد؟ ئەو چالاکیە پشتی بە چ پەیجوری و گەڕانێکی ژیانی ئازاد بەستبوو؟ بۆ ئازادی ژنان و کۆمەڵگەی کورد، ئەوەی دەبوایە بکرایە چی بوو؟ لە بنەڕەتدا ئەوەی بە باشترین شێوەی راستی هەڤاڵ زیلان دەخاتەڕوو نامەکانی ئەو، چالاکی، هەڵوێستی ئەو لە ژیان، هەڵوێستی کەسایەتی و راستی ئەوە. لە نامەکانی هەڤاڵ زیلاندا یەکلاکەرەوەترین بابەت، پەیجوری و گەڕانە بە دوای ژیانی ئازاد، گەڕان بە دوای ژیانی واتادار. بۆ وێنە بە پێداگرییەوە چەند جار باس لە "گەڕان بە دوای ژیانی واتادار" دەکات. دەڵێت، من دەمەوێت ببمە خاوەن چالاکیەکی گەورە و بە واتاوە بژیم. هەروەها دەڵێت من دەمەوێت ببمە نمونەی بەرخودانی ژنانی کورد و ببمە نوێنەری بەرخودان. ئەم قسانە زۆر گرنگ و مێژوویین".
'هەڤاڵ زیلان درکی بە مەترسی کرد'
چیدەم دۆغو ئەوەی خستەڕوو کە گەڕانی هەڤاڵ زیلان بە دوای ژیانی واتادار، لە ناو راستی پەکەکەدا واتای بەدەستهێنا و وتی، "لە ٦ی ئایاری ٩٦ لە دیمەشق هەوڵ درا کە رێبەر ئاپۆ تیرۆر بکرێت. لەو قۆناغەدا ئامانجیان بوو کە بە جەستەیی رێبەر ئاپۆ بسڕنەوە. هەوڵی تیرۆرکردنەکە سەرکەوتوو نەبوو. هەڤاڵ زیلان لە دژی ئەو هەوڵی تیرۆرکردنە کەوتە ناو گەڕان و بەدواداچوون بۆ چالاکی. پێشبینی کرد کە ئەو هەوڵی تیرۆرکردنە چ مەترسیەکی گەورە بۆ سەر گەلی کورد، راستی ژن، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاناتۆلی ساز دەکات. هەڤاڵ زیلان خاوەن ئەو هێزەیە کە چوارچێوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە ٩٩ ئەنجامدرا پێشبینی کردبوو. هەربۆیە لە نامەکەیدا سەرەتا روو دەکاتە رێبەر ئاپۆ".
ڕێبەرایەتی زۆر بە وردییەوە هەڵسەنگاندی بۆ نامەکەی زیلان کرد
پەیوەندی نێوان ڕێبەرایەتی و زیلان خاڵێکی زۆر گرنگە. پێویستە وەک پەیوەندی نێوان ڕێبەرایەتی و ژنان هەڵسەنگێندرێت. ئەم تیرۆرە دژ بە ڕێبەر ئاپۆ بە ئامانجی ژیانی ئازاد لە کوردستان و پەرەپێدانی ژنانی ئازاد و پەیوەندی ئازاد بوو کە لە راستیدا دژ بە کۆمەڵگا کرا. بۆیە هەڤاڵ زیلان چالاکی فیدایی ئەنجامدا. لەدژی ئەو هێرشەی کە ئامانجی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ بوو، چالاکیی فیدایی گەورەی ئەنجامدا. ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە. چونکە لە کوردستان شەڕێکی گەورەی کۆمەڵکوژی و شەڕی داگیرکاریی هەیە و سەرۆک ئاپۆ، لە دژی ئەم شەڕە و بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد لە کوردستان ڕێبەرایەتی شۆڕشێکی مەزنی دەست پێکردبوو. بۆیە دوژمن ئەمەی پێ قبووڵ نەبوو. زیلان هێرشی تیرۆرکردن لە سەر ڕێبەر ئاپۆی، لە دژی هەموو گەلی کورد و ژنانی کورد هەڵسەنگاند و بەو پێیە چالاکی ڕێکخست. بەم شێوەیە بنەمای سەرکەوتنی ڕێکخست. ئەمەش خاڵێکی زۆر گرنگە.
ڕێبەرایەتی زۆر بە وردی نامەکەی هەڤاڵ زیلانی خوێندەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. لە هەر ڕستەیەکدا چ پەیامێکی پێداوین، ویستی چ ڕاستییەک دەرببڕێت؟ ڕێبەرایەتی دەڵێت: "زیلان خوداوەندە"، "ئەو فەرماندەی منە". لە ڕووی واقیعی شەڕەوە، ئەو هێڵی فەرماندەییە کە سەرکەوتووترین سەرکەوتن دەخوڵقێنێت. کاتێک لە ڕوانگەی واقیعی ژنەوە سەیری دەکەین، ئەو واقیعی ژنە، ژیانی ئازاد و هێڵی ئازادیی خوڵقاندووە.
'سەما بوو بە پردێک لە ٨ی ئادارەوە تا ناوڕۆز '
چیدەم دۆغو لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: "ڕێبەرایەتی بە وردی پێداچوونەوەی بە نامەکانی هاوڕێی سەماشدا کرد. هەڤاڵ سەما، وەک شوێنکەوتووی هەڤاڵ زیلان، چالاکی فیدایی ئەنجامدا. لە بارودۆخی زینداندا بوو. هەڤاڵ سەما گوتبووی 'ئەگەر من لە دەرەوە بوومایە، لەسەر بنەمای سەرکەوتن و ژیانی ئازاد چالاکیەکی بەهێزتر و جیاوازترم ئەنجام دەدا. هاوشێوەی هەڤاڵ زیلان چالاکیم دەکرد و وتی: "دەتوانم هاوشێوەی هەڤاڵ زیلان چالاکی بکەم. بەو پێیەی لە بارودۆخی زینداندا بوو، بەپێی ئەو مەرجانە چالاکیەکەی ئەنجام دا. هەڤاڵ سەما دەڵێت، 'دەمەوێت لە نێوان ٨ی ئادار و نەورۆزدا ببمە پرد'.
هەڤاڵ سەما لە نامەکەیدا دەڵێت، 'لە ناخمدا لەگەل هەموو ناکۆکیەکانی مێژووی کوردا دەژیم'. ئەمە شتێکی زۆر گرنگە. هەڤاڵ سەما بە چالاکییەکەی بوو بە پردی نێوان ٨ی ئادار و نەورۆز. ئهمه واتای چییه؟ ئەمەش گوزارشت لە یەکگرتوویی تێکۆشانی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی لەگەڵ تێکۆشانی ژنان دەکات. زۆر گرنگە دەبێت مانای پێ ببەخشرێت؛ ئێمە لەسەر هێڵی ئازادی ژنان و تێکۆشانی خۆماندا دەژین. ڕاستی ئێمە لە بنەڕەتدا پێناسەی ئەم ڕاستییە دەکات."
گۆڵان هێڵی فیدایەتی قووڵتر کردەوە
هەڤاڵ گوڵان یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەمان کە بە تایبەتی لە ساڵی١٩٩٩ دژی پیلانگێڕی دژی ڕێبەرایەتی چالاکیی فیدایی کرد. دواتر بە فەرمانی ڕێبەرایەتی چالاکییە فیداییەکان ڕاگیرا و گەڕایەوە. هێزی تایبەت بوو لە پەرە پێدان، ڕێکخستن و درێژەدان بە هێڵی فیدایەتی کە دواتر سەریهەڵدا بە ڕێکخستن کرا. هەڤاڵ گۆڵان پێشەنگ و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئەم ڕێکخستنە بوو. بەم شێوەیە گۆڵان جێگەی خۆی لە تێکۆشاندا گرتەوە. بەڕاستی ڕۆڵێکی زۆر گرنگی لە پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی هێڵی فیدایی، ڕێکخستنی هەڤاڵانی نوێ لە دەوری ئەم کولتوورە، هۆشیاری و پەروەردەکردنیاندا هەبوو. لە ساڵی 2002 هەڤاڵ گۆڵان لەلایەن هێڵی خیانەتکارانی ناوخۆەو کرایە ئامانج و کوژرا. بۆیە لە ڕاستیدا ئەوە تیرۆرکردن بوو، هێرشێکی کۆمەڵکوژی بوو لە دژی هێڵی فیدایی بوون لەناو ئێمەدا، دژی هێڵی ئازادی، هێڵێکی درەوشاوە بوو لە دژی تەسفیەگەری و خیانەتکاران سەریهەڵدا.
درێژەدان بە هێڵی هەڤاڵ گۆڵان و تێگەیشتن لێی و فیدایی بوون لە دەوری واقیعی گۆڵان، ئەنجامدانی چالاکیی فیداییانە، مانای چییە؟ گرنگە ئێمە لەم بابەتە تێبگەین. بێگومان لەسەر سیاسەتی فیدایی ژن زۆر شت هەیە، بەڵام تەنها ئەوە دەتوانین بڵێین ئەمەیە. ئەم هەڤاڵانە بەو شتانەی کە بە نووسیویانەکانیان دەریدەبڕن، ڕۆڵیان لە گەیاندنی هێڵی فیدایی بۆ بەرزترین ئاست و قووڵکردنەوەی هەبووە.
'گەریلاکانمان لەسەر هێڵی زیلان، سەما یوجە و گولان فەدایەتیان گەیاندە لوتکە'
چیدەم دۆغو ڕایگەیاند کە شەڕی کۆمەڵکوژی بەردەوامە و وتی: "ئەمڕۆ هەم لە باکوری کوردستان و لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا؛ بە تایبەتی لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین لە بەرزترین ئاستدا تەکنیک، چەکی کیمیایی و تاکتیکی ئەتۆمی بەکاردەهێنرێت. هەڤاڵانمان ڕۆژانە لە ژێر ئەو هەموو بۆردووماندا فیدایانە شەڕ دەکەن. دەتوانین بڵێین گەریلاکانی ئێمە هەپەگە و یەژا ستار لەسەر هێڵی زیلان و سەما یوجە و گوڵان دا گەیشتوونەتە لوتکەی فیدایی بوون. ڕۆژانە بە ڕۆحی فیداییانەوە، بەرەنگاری هێرشەکانی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەبنەوە. ڕۆژانە شەهیدیش ڕوودەدات. بەم بۆنەوە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی حوزیران و یادی هەڤاڵانی شەهیدمان بوونەتە وڵامێک پڕ لە ڕاستی، دیسان بە شەهیدانمان بەڵێن دەدەم کە درێژە بە خەبات و تێکۆشانمان دەدەین.
هەڤاڵ زیلان پەپوولە ڕۆژهەڵات، لە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە شەهیدکرا. دیسان هەڤاڵ لەیلا ئاگری لە ساڵی ٢٠٢٠ شەهیدکراو چوونە کاروانی شەهیدانەوە، هەڤاڵ لەیلا ئاگری یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی تێکۆشانمان و ئەندامی ئەنجومەنی کۆنسەی کەژەکە بوو.
هەڤاڵانمان بێریڤان زیلان، ڕاپەڕین ئامەد و شارستان ئاسمین ساڵی ڕابردوو شەهید کران. ڕەیحان عامودێ ساڵی ڕابردوو شه هید کرا. یەکێک لە هەڤاڵانمان، هەڤاڵ فازیل فەرماندەی هەردوو هەڵمەتی ١٥ی ئاب و ١ی حوزەیران شەهید کرا. هەروەها هەڤاڵانمان عەلی پڵنگ، هەڵمەت و دکتۆر حوسێن، ساڵح و ئاڤارەش لە شەهیدانی مانگی حوزەیرانمانن. بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی ١ی حوزەیران، بە ڕێز و منەتدارییەوە هەموو شەهیدانمان بە بیر دێنمەوە. کاتێک هەڤاڵ سەما یوجە شەهید بوو، هەڤاڵ فیکری بایگڵدی هەڤاڵ سەمای وەک فەرماندەیەک هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرد و وەک شوێنکەوتووی ئەو، چالاکیی فیدایی ئەنجامدا.
دەبێت لە شەهیدانمان تێبگەین و خۆمان ئازاد بکەین
بە سەدان هەڤاڵی پیاو وەک خەبات، زانا، رۆژهات و ئەردان هەن. ئەو هەڤاڵانەش هەم لە نامەکانیان و هەم لە یاداشتەکانیاندا لە دژی پیاوسالاری دەوەستنەوە، لەبەر ئەوەش هەڵوێستی ئەو هەڤاڵانەش کە بە تێکۆشان، چالاکی و کەسایەتی خۆیان بە ئێمەیان نیشانداوە و خۆئافراندن پەیوەست بەو بناخەیە بێگومان پێویستی بە نرخاندنە.
زیادنرخاندنی ئەوانە لە ناو کۆمەڵگەدا زۆر گرنگە. هاوڕێیان فازڵ، هەڵەمت عەلی و پڵنگ چەندین ساڵ لە ناو تێکۆشاندا بوون. ئەو هاوڕێ نمونەییانەمان کە هەم لە شەڕدا و هەمیش لە ژیاندا هاوڕێیەتی دروستیان لەگەڵ ژنان بە بنەما گرت. کاتێک ئێمە لە چوارچێوەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ژیانی واتادار یانی لە چوارچێوەی راستی ژیانی ئازاددا دەڕوانین، هەر یەک لەو هاوڕێیانەمان بە راستی نمونەیین.
بێریڤان، راپەڕین، لەیلا ئەو هاوڕێیانەمانن کە ئێمە لەگەڵیاندا ماوینەوە و ناسیومانن. هەر یەک لەو هاوڕێیانە و هەموو هاوڕێیانی گەنجمان کە بە جۆش و خرۆش و وزەی خۆیانەوە بە دڵسۆزی خۆیان بۆ رێبەرایەتی بۆ ئێمە بوونە مۆدێلێک. ژن، پیاو، گەنجان و بە تایبەتیش گەنجان دەبێت زیاتر واتا لەو شەهیدانەمانەوە وەربگرن. پێویستە لە شەهیدانمان تێبگەن و خۆیان ئازاد بکەن. شەهیدانی حوزەیران ئەو راستیەیان بە ئێمە نیشاندا. وەرن ئێمە باشتر لەو راستیە تێبگەین و پەیوەست بەوە تێکۆشان و رێکخستنی خۆمان بەهێزتر بکەین.
بڕیاری لە سێدارەدانی رێبەرایەتی لە ٢٩ی حوزەیراندا واتایەکی تایبەتی هەیە. نزیکایەتیەکی تایبەت بوو کە لە ساڵیادی لەسێدارەدانی شێخ سەعید بوو. سەرکوتکردنی راپەڕین و لەسێدارەدانی شێخ سەعید لە مێژووی باکوری کوردستاندا قۆناغێکی گرنگی دەستپێکرد. ئەوە لە مێژووی دەوڵەتی تورکدا سەرەتای جینۆسایدی کوردەکانە. رێبەرایەتیش ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ی وەک رۆژی دەستپێکردنی قڕکردن پێناسەکردبوو. لەبەر ئەوەش لە رۆژێکی بەو جۆرەدا بڕیاری لەداردانی درابوو.
چیدەم دۆغو لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی بۆ سەر گرنگی تێگەیشتن لە سیستمی قڕکردن راکێشا و وتی: لەبەرامبەر ئەوەدا زۆر تێکۆشان کراوە. هاوڕێ و وڵاتپارێزانمان چالاکیان ئەنجامداوە. گەل راپەریوە، خۆڕاگریان کردووە و پەیوەست بەوەش سزای لەسێذارەدان لە دەستوری هەمیشەیی دەرهێندرا. ئەمە لەسایەی تێکۆشانی گەلەوە بە ئەنجام گەیشت و لە مێژووی کۆماری تورکیادا هەنگاوی یەکەم بوو. زۆر گرنگە. بۆ تێکۆشانی کوردستانیش دەستکەوتێکی زۆر گرنگ بوو. کاربەدەستانی تورک راستی ٢٥ ساڵەی ئیمراڵیان وەک پرۆسەیەکی لەسێدارەدان دەربڕیبوو. بەراستیش گوزارشتیان لە سیاسەتێکی چەپەڵ و قێزەون کردبوو. ئەو پرۆسەیەی قڕکردن کە لە ١٩٢٥ەوە دەستیپێکردووە تائێستا هەندێک لایەنی نێونەتەوەییش تیایدا بەشدارن. کۆماری تورکیا پێشەنگایەتی ئەو پرۆسەیە دەکات، بەڵام ئەوە سیاسەتێکە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی پەیڕەو دەکرێت. پیلانگێری ئیمراڵیش ئەو راستیە دەردەخات. لەبەر ئەوەش ئێمە ئەوە بە روونی دەڵێن: سیستمی گۆشەگیری ئیمراڵی سیستمێکی قڕکردن و جینۆسایدە، کە نزیکەی ٤٠ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بارەی رێبەرایەتیەوە بەردەست نییە. تێگەیشتن لەو سیستمەی ئیمراڵی زۆر گرنگە. وەک دەزانرێت وەزیری دادی تورکیا وتبووی: "لە ئیمراڵی گۆشەگیری بوونی نییە". لە بەرامبەر گۆشەگیریەکی بەو رادەیە دژوار، هەوڵدان و هەڵمەت لەئارادان. سەرەکیترین رۆژەڤی گەلی کورد و دۆستانی، ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتیە. لە بەرامبەر ئەوە کاربەدەستانی رژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست تەنیا دەڵێن :" گۆشەگیری بوونی نییە". ئەمە زۆر گرنگە. گۆشەگیری بە بەرچاوی هەموو کەسەوە بەڕێووەدەبرێت و هاوشێوەی گۆشەگیرییەکی بەو جۆرە لە سەرتاسەری جیهان بوونی نییە. بۆ نمونە سی پی تی راپۆرت بڵاودەکاتەوە کە بە نزیکەیی هیچ شتێکی راستی تێدانییە. هەروەها لە سەرەتای ساڵ سەردانی تورکیای کردبوو، سەرباری ئەوەی گرنگترین رۆژەڤیش بوو بەڵام سەردانی ئیمراڵی نەکردبوو. بە جۆرەێک جوڵابووەوە کە پرسێکی بەو جۆرە بوونی نەبوو".
'پێویستە وەک زیلان دەست بە هەڵمەتی ڕێبەرێتیەوە بگرین و بە دڵنیاییەوە سەربکەوین'
دۆغو ئاماژەی بەوەدا نکۆڵی لە حەقیقەتی ئیمراڵی دەکرێت و بەم شێوەیە بەردوام بوو لە قسەکانی: "ئەو شتەی زۆر باش ڕووی فاشیزم هەڵدەماڵێت، حەقیقەتی ئیمراڵیە. شاردنەوەی دۆخی ڕێبەرێتی قبوڵنەکراوە. هەروەها ئەمە بۆ ڕاستی تورکیاش شتێکی گرنگە. هەروەها ئەمە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ مرۆڤایەتیش پیشاندەری مەترسیەکی جدییە. هەربۆیە هەڵمەتی ڕێبەرێتی لە ئاستێکی دیاریکراودا بەڕێوەدەبرێت. بەڵام پێویستە لەبەرامبەر ئەو کەسانەی نکۆڵی لە ئاستی قڕکردنەکانی ئێستا، حەقیقەتی ئیمراڵی و بەردەوامی دان بەشەڕ دەکەن، تێکۆشانی بەهێزتر و بەرفراوانتر بکرێت. پێویستە دووبارە سەرنجمان بخەینەوە سەر حەقیقەتی زیلان. هاوڕێ زیلان یەكێک بوو لەو هاوڕێیانەی زۆر باش لە چوارچێوەی قۆناغی سیاسیدا لە ڕێبەرێتی تێگەشتبوو. هەر لەبەر ئەوەش چالاکی فیدایانەی خۆی ئەنجامدا. بۆیە پێویستە وەک زیلان نزیکی هەڵمەتی ڕێبەرێتی ببینەوە. لێرەدا مەبەستم ئەوەنیە تەنها وەک چالاکی فیدایانە نزیک بینەوە. بەڵکو پێویستە بتوانین لەوە تێبگەین؛ یانی وەک پەیوەندی ڕێبەرێتی و زیلان بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ بە قوڵای ئایدۆلۆژی و هۆشمەندی تێکۆشانی هێڵی زیلانەوە بەرەو سەرکەوتن بجوڵێینەوە، لە دیسپلین و ڕێخکستنی چالاکیەکانی خۆمان و تەرزی تەڤگەرماندا بە بنەمای بگرین. بۆیە پێویستە لە چالاکیەکانی هەڵمەتی ڕێبەرێتیدا تێکۆشانمان زۆر بەهێز و بەرفراوانتربکەین، بەشێوەیەک کە هەموو کەسێک لە خۆ بگرێت. ئەمە کارێکی زۆر گرنگە.
چیدەم دۆغۆ سەرەنجی خستەسەر ئەو چالاکیانەی لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت و وتی: "لەمرۆدا لەسەرانسەری جیهان، لە کوردستان و لە زیندانەکاندا چالاکی بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەرێتی ئەنجام دەدرێت. هەروەها لە باکووری کوردستان چالاکی ئێشکگری لە لایەن گەلەکەمان و دایکانمانەوە بەرێوەدەبرێت. لە مەخمور، شەنگال و ستراسبۆرگ چالاکی ئێشکگری ئازادی ئەنجام دەدرێت. لە ڕۆژئاواش هەموو ڕۆژێک بۆ ئازادی ڕێبەرێتی چالاکی ئەنجام دەدرێت. هەموو ئەمانە زۆر گرنگ و مانادارە. پێویستە لە ئاستی ژناندا ئەم چالاکیانە بە هێز و بەرفراوانتربکەین، چونکە هێڵی ڕێبەرێتی بۆ ژنان بەمانای ئازادی دێت. هەموو ئەمانە بەپرسیارێتی و ئەرکمانە. بۆیە پێویستە ئێمەی تەڤگەری ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە چالاکیەکانمان بەهێزتربکەین. داوا لە هەموو ژنان دەکەین بەشداری ئەم هەڵمەتە بکەن."
نابێت ڕێگە بدەین ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوام بێت
تورکیە لە چوارچێوەی ڕاستی ڕژێمێکی فاشیستیدا سەردەمێکی نائاسایی ئەزموون دەکات. بۆ ئاشکرا کردنی ئەمە، پێویستە شتی جیاواز باس بکرێت. بۆ نمونە دۆسیەی کۆبانی یەکێکە لە دیارترین ئەو بابەتانە. دانانی قەیوم لە جۆلەمێرگ، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی ڕۆژانەی هاووڵاتیان، سیاسەتی شەڕی تایبەتە لە کوردستان کە بە شێوەی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت، ئەو هێرش و شەڕانەی کە ڕۆژانە بەڕێگای هەزاران و سەدان سەربازەوە ئەنجام دەدرێت، ئەم هەموو پارەیە بۆ شەڕ خەرج دەکرێت و کاتێک سەیر دەکەین هەژارییەکی ڕادەبەدەر لە تورکیا و کوردستاندا و هەروەها دۆخێکی زۆر جددی بێ ئەخلاقی و گەندەڵی پەرەی سەندووە. تاوانباران دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتووە. ئەمڕۆ مەحاڵە باس لە پێکهێنانی دەوڵەتێکی جددی بکرێت. قسەکردن لەسەر سیستەمی تاوانکاری زیاتر گونجاوە. ڕەنگە باشتر وابێت ناوی بنێین ڕێکخستنێکی تاوانکار.
دوای هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار پارتی داد و گەشەپێدان تووشی شکستێکی جددی بوو هەم لە تورکیا و هەم لە کوردستان. یەکێک لە گەورەترین شکستەکانی مێژووی خۆی تۆمار کرد. بۆیە هەناسەی لێبڕاوە. ئێستا بەناچاری هەناسە دەدات، لە کوێ هەناسە وەردەگرێت؟ وەک هەمیشە لە دروستکردنی کارە خەیاڵیەکانیدا درێژە بە مانەوەی خۆی دەدات. ئەگەر کەسێکی زیرەک سەیری وێنەی تورکیا یان کوردستان بکات، تەنانەت ناتوانێت باسی نەرمبوونەوە بکات. پێویستە باش تێبگەین کە ئەمە درۆیەکی تەواوە. لە باشترین حاڵەتدا ئەم ئاساییکردنەوە(نەرم بوونەوە) دەتوانێت فاشیزم و ڕاستی کۆمەڵکوژی و ئەم تاوانکاریی، ژنکوژیی، هەژاری و سیاسەتی شەڕ و بێ ئەخلاقییەی کە بەردەوامە ئاسایی بکاتەوە. ئەگەر ئاساییکردنەوە لەکاردا بێت، تەنها دەتوانرێت ئەمانە ئاسایی بکرێتەوە. پارتی داد و گەشەپێدان بە جۆرێک لە جۆرەکان هەوڵی ئاساییکردنەوەی ئەمانە دەدات. هەر بۆیە ئەم لێدوانە زۆر مەترسیدارە. زۆر گرنگە کە بە باشی بخوێنرێتەوە و لە واقیعی پشت ئەم گوتارە تێبگەین و ئاشکرای بکەین.
ئەردۆغان بە ڕوونی دەڵێت ئێمە باسی ئاساییکردنەوە دەکەین، بەڵام دەستبەرداری هێڵە سوورەکانمان نابین. هێڵی سوور بەڕاستی چییە؟ دەڵێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە فاشیزم، واتە کۆمەڵکوژی کورد و شەڕ. ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی قۆرخکاری و دەوڵەمەندەکان لە تورکیە. "بەردەوام دەبین لە سەرکوتکردنی کرێکاران، جووتیاران و زەحمەتکێشان". بە ئەمانە دەڵێن هێڵی سوور. "ئێمە دەتوانین چ کارێ بکەین؟ حیزبانێک وەک جەهەپە هەن، لەگەڵیان دادەنیشین و قسەیان لەگەڵ دەکەین. لە قسەکردندا نەرم دەبینەوە، بەڵام لە ڕاستی دا نەرمبوون لەکاردا نییە. بۆیە زۆر گرنگە ئەم درۆیە ببینین، تێبگەین و بۆ هەموو لایەک ئاشکرای بکەین. نابێت بکەوینە داوی ئەم درۆیانە. تێگەیشتن لەم بابەتە بۆ هەردوو چینی شۆڕشگێڕ و دیموکرات و ئۆپۆزسیۆنەکان زۆر گرنگە. چونکە ئاکەپە دەیەوێت هەر هێشتا هەناسە بدات. بە واتایەکی تر نابێت ڕێگە بدەین ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە هەناسە بدات و بەردەوام بێت. ئەمە سیاسەتی بنەڕەتی ئەم پرۆسەیە. هەرکات ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە تووشی کێشە بووە، ئەجێندای جیاواز بۆ خۆی دروست کردووە. بۆیە لەم بوارەدا شارەزایە. ئەمەش یەکێکە لەو ڕێگا سەرەکییەکانەیە بۆ ئەوەی ڕژێمەکەی بە زیندووی ڕابگرێت. تەنانەت ئەوانەی رووبەڕووی دەبنەوە دەکەونە ناو ئەو بابەتەوە. بۆیە کۆمەڵەیەک لە دەوری ئەم پروسەی ئاساییکردنەوە دروست بووە. نابێت بکەونە ناو ئەم پرۆسەوە. بۆیە نابێ ئیتر دەرفەت بە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە بدرێت.
چیدەم دۆغو لە کۆتایی قسەکانیدا سەرنجی بۆ تێکۆشان دژی کردەوەکانی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە ڕاکێشا و وتی: "شکستهێنان بەم سیاسەتە داگیرکردنانەی شارەوانیەکان بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ گەلی کورد و گەلان بەدی دێنێت لە تورکیا. هەر بۆیە پێویستە بە بەردەوامی درێژە بە تێکۆشانی خۆمان بدەین و تەرکیز لەسەر دیموکراسی و ئازادی بکرێت و بە ئامانجی لەناوبردنی ئەجێندا ساختەکانی دەوڵەتی ئاکەپە و مەهەپە تێکۆشان بەهێزتر و گەورەتر بکرێت. ئەمەش بەدوای خۆیدا سەرکەوتن دەهێنێت. هەروەها ئەمە دەبێتە ئامانجی سەرەکی داهاتوومان.