دەوڵەتی تورک مەنیجە ئیش دایکی ٣ منداڵی لە ئێلح زیندانیکرد

دەوڵەتى تورک مینجە ئیش دایکی ٣ منداڵ، کە تەمەنی یەکێک لە منداڵەکان ١ ساڵە، لە ئێلح دەستگیرکرد و بە تۆمەتی "لەگەڵ ئەندامانی رێکخستن دا بە ناوی رێکخستنەوە تاوانیان ئەنجامداوە" بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ساڵی ٢٠١١ و دوای پیرۆزبایی ئاهەنگی نەورۆز لە ئێلح، خەڵک بەرەوە ناوەندی شار رێپێوانیان ئەنجامدابوو. پۆلیس هێرشی کردبووە سەر خۆپیشاندەران و لەو پەلامارەی پۆلیسدا مەنیجە ئیش دەستگیرکرابوو و دوای وەرگرتنی وتە لەلایەن دادگاوە ئازاد کرابوو.

بەڵام لە دوای ٩ ساڵ و ئەمجارە لقی ١ی دادگای سزا قورسەکانی دەوڵەتی تورک لە ئێلح بە پاساوی ئەوەى "ئەندامی رێکخستن نییە، بەڵام بە ناوی رێکخستنەوە تاوانی کردووە" سکاڵای لە دژی مەنیجە ئیش کردەوە.

دوای ئەوەش دەستەى دادگا سزای ٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندانیی بەسەر مەنیجە ئیش دا سەپاند. لە دادگای باڵاش سزاکەى سەر مەنیجە پەسەند کرا.

 پۆلیس ٦ مانگ لەوە پێش هەڵیکوتابووە سەر ماڵی مەنیجە ئیش و دەستگیریان کردبوو، بەڵام لەبەر ئەوەى منداڵێکی ساوای هەبوو و بەهۆی تانەى پارێزەرەکانیەوە، سزای زیندانیکردنەکەى بۆ ٦ مانگ دواخرابوو.

بەڵام ئەمجارە پۆلیس ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا هەڵیکوتایەوە سەر ماڵی مەنیجە و دەستگیریان کرد و لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ دادگای ئێلح. مەنیجە لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرا و رەوانەى زیندانی جۆری ئێم لە ئێلح کرا.

مەنیجە دایکی ٣ منداڵە و یەکێک لە منداڵەکانی تەمەنی ١ ساڵە. هەروەها ئەوەش راگەیاندراوە، کە مەنیجە نەخۆشی دڵیشی هەیە.

ژ.ت