فەرماندەیی یەژاستار پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ چالاکییە سەرکەوتوانەکانی گەریلا بڵاوکردەوە

فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار بە بۆنەى ئەنجامدانی چالاکییە سەرکەوتوانەکانی ئەیالەتەکانی دێرسیم و بۆتان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ فەرماندەکان و شەڕڤانانی ئەو ئەیالەتان

فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار بە بۆنەى ئەنجامدانی چالاکییە سەرکەوتوانەکانی ئەیالەتەکانی دێرسیم و بۆتان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ فەرماندەکان و شەڕڤانانی ئەو ئەیالەتانە بڵاوکردەوە.

لە پەیامی فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستاردا هاتووە:

"ئێمەی ژن لە تێکۆشانی ئازادی دا پێگەی پێشەنگایەتیمان لە ئەستۆیە و بە هەوڵ لەسەر هێڵی زیلان دەبین بە فیدایی تاوەکو کاروانەکەمان بە ئازادی بگەیەنن و ئێمە بۆ ئەوە بەرخودان دەکەین. لە بەرامبەر هەموو جۆرە عەقڵییەتێکی باڵادەستدا، ئێمە بە ئیرادە، دڵ و مێشک و هۆشی ژن لەم تێکۆشانە دژوارەدا، بە هیوای سەرفیرازی، کە دەبێت ئێمە خۆمانی پێ بگەیەنین و بەو هێز و رێنوێنییانە، کە لە رێبەرایەتیمان وەرمانگرتووە، لەم شەڕی مان و نەمانەدا بە تاکتیک لە چوارچێوەی رۆحی سەردەمدا چالاکیی سەرکەوتوانە ئەنجام دەدرێن.

چالاکی لە دێرسیم بووەتە وەڵامێک بەرامبەر بەو کوشتار و کۆمەڵکوژییانە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٨ دا ئەنجامیداون. لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر کوشتنی هاوڕێیانمان سارا، رۆژبین و رۆناهی پەیمان و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیە. ئەوەى لە هەر بەرخودانێکدا دەرکەوێتە پێش بە مانای نوێنەرایەتیکردنی زەریفە و بەسێ-کانە لە دێرسیم دا، کە بەرەنگاری و بەرخودانیان کرد و رۆحی هاوڕێ سارایە، کە لە زیندانی ئامەد بەرەنگاری و بەرخودانی کرد. گولـلەى یەکەم، کە لە ١٥ی تەباخ لەلایەن فەرماندەی گەورەمان عەگید تەقێنرا، لە ناو گەلی بۆتاندا رۆحی بەرخودانی دروستکرد و ئەو رۆحە ئەمڕۆ لە زەندورا، ئاڤاشین و زاپ و لە زۆرێک لە ناوچەکانی تر بە هەڵوێستیی فیداییانەی گەنجانی کورد بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە رووناکایی هیوا. لە هەمان کاتدا سەرهەڵدانی جزیر لە ساڵی ١٩٩٢، هەڵوێستی پێشەنگانەی هاوڕی بەنەفش عەگال بووە سیمبولی ئازادیی گەلی کوردستان و ژنانی کورد و ئەوەى نیشاندا، کە دەبێت ئەو شەڕە ئەنجام بدرێت. بناغەى چالاکییە سەرکەوتوەکانی ئەمدواییانە لە دێرسیم و بۆتان بۆ ئەو کولتورە پیرۆزە دەگەڕێتەوە. ئەو چالاکییانە بە تاکتیکی نوێ بەڕێوەدەبرێن و سەرچاوەکەشی بۆ هێزی ژنە جەنگاوەرەکان و رێنموێنەکانی "شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی" رێبەر ئاپۆ دەگەڕێتەوە.  

لە ٥ی ئاب لە گوندی چاکماکلی لە ناوچەى خۆزاتی دێرسیم لە دژی یەکەی شاراوەی دوژمن بۆ یادی هەڤاڵ زین جزیر و یڵماز دێرسیم لە ٢ قۆڵەوە چالاکییی تاکتیکیانە ئەنجامدران. ئەو چالاکییانە نیشانی دا، کە ژنانی کوردستان ئەو شەڕە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەن.

لە بۆتانیش لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرفیرازیی عەگیدەکانی بۆتاندا لە ٦ی ئاب دا لە گوندی شامنس لە ناوچەى شاخ لە وان لە دژی یەکە و ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن چالاکیی سەرکەوتوانە ئەنجامدران. ئەو چالاکییە سەرکەوتوانە نیشانیدا، کە هێزەکانی یەژاستار لە هەموو گۆڕەپانەکانی کوردستاندا لە دۆخ و پێگەى ژنی پێشەنگدایە و باری قۆناغەکەى لە ئەستۆ گرتووە.

بەو بڕوایە، کە گەریلای سەردەمی نوێ زیاتر پرۆفیشناڵ بکرێت، بە دڵنیاییەوە یەژاستار پێشەنگایەتیی ئەو شێواز و تاکتیکانە دەکات، ئیمە هەموو فەرماندەکان و شەڕڤانان، کە رەنجیان بۆ ئەو چالاکییە کێشاوە پیرۆزە دەکەین و بە رۆحی سەرفیرازیی ١٥ی تەباخ سڵاو لە هەموویان دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".

ژ.ت