گەریلاکانی یەژاستار بە ڕۆحی سەرکەوتنی گارێ ٨ی ئاداریان پیرۆزکرد

گەریلاکانی یەژاستار لە چیا ئازادەکانی کوردستان بە ڕۆحی بەرخۆدانی هەفتانین و سەرکەوتنی گارێ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنیان پیرۆزکرد و جەختیان کردەوە " کات کاتی ئازادیە."

لە سەرتاسەری جیهان ژنان بە ڕەنگ و دەنگی خۆیان ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن پیرۆز دەکەن. ژنە شۆرشگێڕەکانی یەژاستاریش ئەم رۆژەیان بە شاییەک پیرۆزکرد. لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار شەڕدا مەزلووم گابار قسەیکرد و وتی : " ئێمە وەک گەریلاکانی کوردستان و بەتایبەتی وەک گەریلاکانی یەژاستار ساڵی نوێمان بە بەرخۆدانی گارێ دەستپێکرد و ساڵیش بە تێکشکاندنی فاشیزم کۆتایی پێدەهێنین.

' بەرخۆدانی ژنان سەرکەوتن مسۆگەر دەکات'

شەڕدا مەزڵووم فەرماندەی یەژاستار باسی لە بەرخۆدانی ژنانی ڕابەر کرد و وتی: " بە ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ خۆدامەزراندنی ژنی ئازاد بە پیشەنگایەتی سارا، دەلال، زین جەزیر، سەما کۆچەران و هەموو ژنانی قارەمان بووەتە بازنەی خولقاندنی ژنی ئازاد." فەرماندە مەزلووم تیشکی خستە سەر سەرکەوتنی گارێ و بڕیارداری خۆیان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەم شێوەیە هێنایە سەر زمان؛ ئێمە بە بەرخۆدانی ژنان ئەم هزرە باڵادەستە، داگیرکەرە، فاشیستە، بە ڕۆحی سەرکەوتنی گارێ و تێکۆشانی ژناندا لەناو دەبەین.

' ژنانی بە پیشەنگایەتی خۆیان ژیان دەئافڕێنن'

مەراسیمی ٨ی ئاداری گەریلاکان یەژاستار بە شایی و گۆڤەند، شانۆ و گۆڕانی بە کەلەجانێکی مەزن دەستیپێکرد و گەریلای یەژاستار ماریا زیلان هەستی خۆی دەربارەی ڕۆژی جیهانی ژن بەم شێوەیە هێنایەسەر زمان و وتی: " ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژن لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆز بێت. نەتەنیا ئەم رۆژە بەڵکوو هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ژنە. پێویستە ژنان نرخی خۆیان بپارێزن. ژنان بە پیشەنگایەتی خۆیان بەردەوام ژیان دەئافڕێنن.  ئێمە بە بەرخۆدان ساڵی ٢٠٢١مان پیرۆزکرد، بەدەلی زۆر گەورە درا. ئێمە ئەم ڕۆژە دیاری هەموو ژنان دەکەین و ئێمە لەم ساڵەدا ئازادی ڕێبەڕایەتی خۆمان  دەکەینە دیاری بۆ مرۆڤایەتی."

لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا  گەریلای یەژاستار ژیندا جوودی قسەیکرد  وتی: " ئەم ڕۆژە لە هەموو ژنانی شۆرشگێڕ پیرۆزدەکەین. ئەم ڕۆژە رۆژێکی پیرۆزە. جارێکی تر ئەم رۆژە لە ژنانی عەرەب و کورد پیرۆز دەکەین."

' بە ڕۆحی سەرکەوتنی گارێ ٨ی ئادار پیرۆز دەکەن'

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا  گەریلای یەژا ستار دەرسیم باگەریش قسەیکرد و وتی: " ئێمە ئەمسال بکەینە ساڵی سەرکەوتن.  سەرەتا ئەم رۆژە لە سەرۆکایەتی پیرۆزدەکەم. ژنان بەردەوام بە ڕەنگ و دەنگی خۆیان ڕۆڵی خۆیان بۆ ئاواکردنی جیهانێکی نوێ دیاری دەکەن. هەربۆیە هەر ڕۆژ بۆ ئێمە ڕۆژی ژنە. ئێمە بەسەرکەوتنی گارێ ٨ی ئادار پیرۆزدەکەین، ئەمە بۆ ئێمە ڕێگەی سەرکەوتن ئاوا دەکات. ئامانجی ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار لەم سالەدا مسۆگەر کردنی سەرکەوتنە."

 

ک-ش