هەدەپە: سۆیلۆ ناتوانێت هیچ شتێك لەسەر هاوسەرۆكمان بڵێت

ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە، لەدژی سۆلەیمان سۆیلۆ ناڕەزایەتی توندی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو ئاخاوتنانەی بە پەروین بۆڵدانی گووتبوو و رایگەیاند؛ ئێمە وتەكانی كەسایەتیەك كە دەستی لەهەموو تاوانەكاندا هەبێت بەرەوا نازانین. ئەم كەسە وەكو وەزیری كاری تاوان كاردەكات.

وەزیری ناوخۆ سۆلەیمان سۆیلۆ لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلانی (هەدەپە)ی كردبووە ئامانج. ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەش سەبارەت بە قسەكانی سۆیلۆ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەدا هاتووە؛ سۆلەیمان سۆیلۆ هاوسەرۆكی هەدەپەی كردۆتە ئامانج. یەكێك خۆی وەكو كەسێك لەتیڤیدا كار دەكات نیشان دەدات و خۆی پێناسە دەكات. لەهەمانكاتدا سەلاح ئاكدەنیزیش دەكاتە ئامانج و پاشانیش سەرۆك كۆمار دەستور بەدادوەر دەكات و هەڕەشە دەكات. ئێمە ئەو هەڕەشانە، وەكو هەڕەشە لە هەموو ژنان دەبینین و قەبوڵی ناكەین".

هاوكات لەراگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەدا هاتووە؛ ئەوەی سۆیلۆ پاڵی پێوە داوە دەلەرزێ وەكو ئەوەی كە ئامانجەكەی هەڵەی كردبێت و دەڵێن:"ئەمە هەوڵێكی قەبوڵكراو و راست نییە. ئێمە قسەی كەسایەتیەك كە خۆی دەستی لەهەموو ئەو تاوانانەیکدایە بە ڕەوا نابینین. ئەم كەسە وەكو وەزیری كاری تاوان هەڵسوكەوت دەكات. ئێمە وەكو ژنانی ئەنجوومەن ژنانی هەدەپە و هەموو ژنانی ماڵەوەش لێپرسینەوە لەو كەسانە دەكەین، كە هەڕەشە لەژنان دەكەن. هەرە دوایی ئەوە لەرێ دەركەوێت ئەوا ئێوە بچن و نەمێنن.

ژ.ت