کەبەدەهە: پشتیوانیەکان بۆ گەلی ئێزدی بەهێزتر دەکەین!
ئەنجوومەنی گشتیی کەبەدەهە، شەهیدانی شەنگالی بە بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە لەگەڵ گەلی ئێزدیدان و پشتیوانییەکانیان بەهێزتر دەکەن.
ئەنجوومەنی گشتیی کەبەدەهە، شەهیدانی شەنگالی بە بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە لەگەڵ گەلی ئێزدیدان و پشتیوانییەکانیان بەهێزتر دەکەن.
ئەنجوومەنی گشتی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنانی بەبۆنەی ساڵیادی فەرمانی شەنگالەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
کەبەدەهە ڕایگەیاند کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر نیشتمانی ئێزدیەکانی شەنگال و ١٠ ساڵ بەسەر ئەو فەرمانەدا تێپەڕیی. کەبەدەهە ڕایگەیاند کە هێرشەکە بە فەرمانی ٧٤ئەمین ناسراوە و یەکێکە لە دڕندانەترین کۆمەڵکوژییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و دەڵێت: "بەهەزاران کەس لە شەنگال کۆمەڵکوژ کران، بە هەزاران ژن دەستدرێژییان کرایە سەر، ڕفێنراون و لە بازاڕەکاندا فرۆشران. هیچ وڵاتێکی دەسەڵاتداری پیاوسالار دەنگی نەکرد، وەک ئەمڕۆ لە فەلەستین، تەنها بە شەرمەزار کردن هەڵوێست نیشاندرا. سەرەتا ژنان لە بەشە جیاجیاکانی جیهان و گەلانی بندەست لە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە وەستانەوە. نموونەی بەرچاو بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بوو کە چوون بەهانای شەنگالەوە و گەلی ئێزیدیمانیان لە کۆمەڵکوژییەکی گەورەتر پاراست. حکومەتی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەنگال هەڵهاتن و ئەو گەلەیان بۆ چەتەکان بەجێهێشت.
ئەم هێرشە کۆمەڵکوژییەی شەنگال بە بەرخۆدان وەڵام درایەوە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە خاکی ئازادکراودا دامەزرا. یەبەشە و یەژەشە وەک هێزی پاراستنی گەل و ژنانی ئێزدی دامەزران.
کەبەدەهە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی پەدەکە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هێرشانە تەنیا دژی گەریلا نییە، بەڵکو دژی گەلی کورد، عەرەب ە مەسیحیەکانیشە، ئەگەر دەوڵەتی تورکی فاشیست لە هێرشەکانیدا سەربکەوێت، ئەوا سیاسەتی کۆمەڵکوژی، قڕکردن، گۆشەگیری و ئاسمیلەکردن لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا دەست پێدەکات. بەڵام دەوڵەتی تورک باش ئاگادارە ئەوەی بەربەستە لەبەردەم پیلانەکانی تورک، گەریلایە. چونکە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان، پیلانەکانی سیستەمی سەرمایەداری، پیاوسالاری و هاوبەشەکانی تێکدەشکێنێت.
کەبەدەهە دەڵێت بۆ ڕزگار بوون لە دەست پلانە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک تەنها ڕێگا تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی یەکگرتووی ژنان و گەلانی بندەستە. لە کۆتاییدا جارێکی تر یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی شەنگال دەکەینەوە و رایدەگەیەنین لەگەڵ ژنانی ئێزدی و گەلی شەنگالین لە دژی هەر جۆرە هێرشێک تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین."