کەژەکە: هێڵی زیلان سەرەکیترین زامنی سیستەمی ئازادیخوازی ژنانە

کوردیناسیۆنی کەژەژکە بە ڕێزدارییەوە یادی شەهیدانی مانگی حوزەیرانی کردەوە و ڕایگەیاند: "هێلێ سیاسەتی زیلانمان خۆی پەرەی پێداوە و لە هەر سەردەمێکدا پێشەنگایەتی دەکات و دەبێتە سەرەکیترین زامنی سیستەمی ئازادیخوازی ژنان.

کوردیناسیۆنی کەژەکە، لە ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی زیلان (زەینەب کناجی)دا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەڤاڵ زیلان و هەموو شەهیدانی مانگی حوزەیرانی کردەوە و بەبیری هێنایەوە، زیلان لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دێرسیم بە چالاکی فیدایی لە دژی سوپای تورک، مانگی حوزەیرانی کردە خاوەن مانایەکی نوێ لە مێژووی تێکۆشاندا، بەم شێوەیە مانگی حوزەیران بوو بە 'مانگی فیداییان'. کوردیناسیونی کەژەکە ڕایدەگەیەنێ کە تەڤگەری ئازادی هەر لە سەرەتاوە وەک بزووتنەوەیەکی فیدایی هاتوتە مەیدان و لە هەموو سەردەمێکدا پێشەنگەکانی خۆی خوڵقاندووە و ڕایگەیاندووە کە شەهیدانی ئازادیی ژنان لە ڕیزی پێشەوەی ئەم پێشەنگایەتیەدا جێ دەگرن و ڕێگای ژنانی ئازادیخوازیان لە هەموو سەردەمێکدا ڕوون کردۆتەوە. دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

"هاوڕێ هانیم یاوەرکایا لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا وەک یەکێک لەو هاوڕێە ژنانەیە کە سەرەتا بزووتنەوەی ئازادیی ئێمەی ناسی و پێگەیەکی تایبەتی هەبوو، لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٥ چووە کاروانی نەمرانەوە."

هەڤاڵ زیلان بە چالاکییە گەورەکەی لە دژی هێرشەکەی مانگی ئایاری ١٩٩٦کە لە دژی سەرۆک ئاپۆ ئەنجامدرا، بە هەموو جیهانی نیشان دا کە ئەو دەستە پیسانەی درێژی سەرۆک ئاپۆ بن، دەشکێن. هەڤاڵ زیلان وتی: "داخوازی ژیانم زۆر گەورەیە، دەمەوێت ژیانێکی مانادار و چالاکییەکی گەورەم هەبێت، بەهۆی خۆشەویستیم بۆ ژیان و مرۆڤەکان ئەم چالاکییە ئەنجام دەدەم". وتی، من نامرم و ڕێگای ژیانی ئازاد لەم چالاکییەدا دەبینم. ئەم قسانەی هەڤاڵ زیلان ڕێنوێنی ژیانێکی پڕ مانادارن بۆ هەر ژنێک کە ڕۆژانە دەکوژرێت و پشتگوێ دەخرێت و بەبێ داخواز و ئیرادە فڕێ دەدرێت. نوێنەرایەتی تێکۆشان بۆ ژیان، سەرکەوتنێکی مانادار و ئازادیمان دەکات.

بە چالاکییە ڕاستەقینەکەی باوەڕەکەی تاج دار کردەوە

چالاکییەکەی هەڤاڵ سەما یوجە لە ٢١ی ئادار، لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٨بە شەهیدبوونی تاجدارەو بوو. هەروەها چالاکییەکەی هەڤاڵ سەما لە دژی هێرشەکانی دەرەوە بۆ سەر بزووتنەوەی ئازادیخوازیمان، ڕێبەر ئاپۆ، وەڵامێک بوو بۆ کاردانەوەی ناوخۆیی و ئەوانەی لە دەرەوەی هێڵ بوون. لە بەرامبەر ئەو سیستەمەی کە ژنانی بێ ئیدیعا و بێ ئیرادە دەناسێنێ و لە ژیان دەیاندەبڕێت، وەک هێزی ژیان و سەرکەوتنی ژن، باوەڕیەتی خۆی بە هاوڕیەتی بە چالاکی تاج دارەو کرد. هەڤاڵ سەما بە چالاکییەکەی ڕێگای بۆ هەڤاڵانی پیاو کردەوە کە دەتوانن پەیوەندییەکی دروستیان لەگەڵ ژندا هەبێت. هەڤاڵ فیکری بایگڵدی لە بەردەم چالاکییەکەی هەڤاڵ سەما دا وتی: "هەڤاڵ سەما فەرماندەی منە و بەم چالاکییە دەبمە ژنە شەڕڤانێکی کورد" بەم شێوەیە ڕووی ڕاستی هەڤاڵیەتی لەگەڵ ژناندا نیشان دا و چالاکی فیدایی ئەنجامدا.

ڕۆڵێکی جەوهەری لە ڕێکخستنی فیدایی دا بینیوە

هەڤاڵ گوڵان گارزان (فیلیز یێرلیکایا) ڕۆڵی سەرەکی لە خوڵقاندنی فیدایەتی لە ڕێکخستنی تێکۆشانی ئێمەدا بینی. هەڤاڵ گۆڵان بەهۆی پێشەنگایەتیەکەیەوە لەلایەن دوژمن و هێڵی تەسفیەکارەوە کرایە ئامانج و لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ شەهید بوو.

هەروەها هەڤاڵ ڕووکەن هەرەکوڵ (ئامینە تایبۆگا) لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٦ لە ئانتالیا وەک ئەندامی کەتیبەی نەمرانی شەهید زیلان چالاکیی ئەنجامدا و شەهید بوو.

ڕێگای سەرەکی ئاگری شۆڕش

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە گوڵستانی لە دایکبوونی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'یە، هەڤاڵ زیلان پەپوولە (لەتیفە سەلامەت) کە هەنگاوی یەکەمی ئەم شۆڕشەی ناوە، لە دژیی بەدیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆدا سەری هەڵدا و بەم شێوەیە پەیوەندی بە ڕیزەکانی تێکۆشانەوە کرد، ناوی زیلانی وەرگرت و ئیرادەی خۆی بۆ ئازادی نیشان دا. هەڤاڵ زیلان پەپوولە لە شەڕی دژی پاسدارانی ئێران لە شاری مەریوان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ دوای بەرخۆدانێکی مەزن بریندار دەبێت بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن بە چالاکیی فیدایی دەچێتە کاروانی نەمرانەوە،. ئەم بەرخۆدانە ڕۆحی سەرەکی ئاگری شۆڕشە کە ئەمڕۆ لە هەڵکشاندایە.

قەد تەسلیمیەتیان قەبووڵ نەکرد

کاتێک لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦دا  ١٩ ژنی ئێزیدی لە موسڵ لەلایەن داعشەوە سوتێنران و کوژران. ژنانی ئێزدی کە کەلتوور و میراتی بەرخۆدانی خۆیان بە کەرامەتەوە بەڕێوە برد، لە بەرامبەر زوڵم و ستەمی داعش تەسلیم نەبوون و بە سووتاندن شەهید کران. بەڵام قەد تەسلیمیەتیان قبووڵ نەکرد. گەورەترین وڵام بۆ سووتاندنی ١٩ ژنی ئێزدی و کوشتنی هەزاران ژنی ئێزدی دیکە دروستکردن و پێشخستنی خۆ بەڕێکخستن و خۆپاراستنی ژنانی ئێزدییە. لە خۆڵەمێشی سووتانی خۆیانەوە خۆیان سەر لە نوێ خوڵقاندەوە، وەڵامی داعش و سیستەمی پیاوسالاریی هەژموونخوازیان دایەوە.

پێشەنگایەتی بە دڵ و گیان بەڕێوە دەبرد

یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی ژنان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لەیلا ئاگری (فیلیز ئاسڵان) ـە کە لە ٢٣ی حوزەیراندا شەهید بوو. لە سەرحەد، زاگرۆس، هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەڕ و تێکۆشانی کردووە. ئەو جەنگاوەرێکی پێشەنگ بوو کە بە دڵ و گیان بۆ گەیاندنی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئازادی ژن بۆ هەموو ژنان تێکۆشانی کرد. ئەرکی ئێمەیە ئەم ڕێگایە و ئەم تێکۆشانە بە هەموو ژنان بگەیەنین.

بۆ ژنێکی ئازاد و کەسایەتییەکی ئازاد هەنگاو نرا

شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشێکی ژنان لە مێشکی هەموو ژنانی جیهاندا جێگای گرتەوە. ئەم شۆڕشە بەسەرهەڵدانی پێشەنگەکانی خۆی دروست کرد. ئەم ژنە پێشەنگانە لە خەباتی بنیاتنانی کۆمەڵایەتی، پەروەردە، ڕێکخستنی منداڵان، ژنان و گەنجانەوە تا بنیاتنانی بوارەکانی ژیان پێشەنگایەتیان کرد و بۆ دروستکردنی ژنێکی ئازاد و کەسایەتییەکی ئازاد هەنگاوی گرنگیان ناوە. هەر بۆیەش بوونە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک. لە ساڵی ٢٠٢٠دا هەڤاڵ هەبوون، زەریا بەرکەل، دایکە ئامینە و ساڵی ڕابردوو هەڤاڵ ڕەیحان و یوسرا دەروێش وەک شەهیدانی مانگی جۆزەردان لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیخوازی ژناندا جێگە دەگرن. خاوەنداریی کردن لە یادەوەرییەکانیان بە پەرەدان و سەرکەوتن لە خەباتی بنیاتنانی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای هێڵی ئازادی و کولتووری دیموکراتیک دەکرێت.

لە چوار پارچەی کوردستان ڕەنجی داوە

ئەندامی مەجلیسی پاژک، بێریڤان زیلان (خەدیجە هەزەر) بە چیرۆکی کۆمەڵکوژی زیلان گەورە بووە و بۆ ئەوەی ئەم مێژووە پڕ لە ئازارە دووبارە نەبێتەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی تێکۆشانەوە کردووە. وەک فەرماندەیەکی گەورە لە مەیدانی ڕێبەرایەتیەوە بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە شاخ، شار، ڕەنج وتێکۆشانی کردووە. هەڤاڵ بێریڤان زیلان کە جەنگاوەرێکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ بوو، پێشەنگی بزووتنەوەی ژنانمان بوو، ئێمە بە سەرخستنی تێکۆشان خاوەنداری لێ دەکەین.

ژیانی خۆی پێشکەشی تێکۆشان کرد

هەڤاڵ ڕاپەرین ئامەد (دەلال عەزیزئۆغڵو) لە ساڵی 1992 بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت لە ئامەد و تا کۆتایی بە عەشق و باوەڕێکی مەزنەوە تێکۆشانی کرد. وەک شەڕڤانێک بە کەسایەتی سادە و قارەمانانەی خۆی فەلسەفەی ئاپۆیی لە ژیانیدا جێبەجێ کرد. لە هەموو ئاستێکی تێکۆشانی ئازادیدا بەشداری و لە هەموو بوارێکدا کاری کردووە و بەرهەمی خوڵقاندووە. ژیانی خۆی بە تەواوی بە تێکۆشانی هێڵی زیلان بەخشی. لە بنیاتنانی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا هەوڵێکی زۆری دا و هەروەها لە کاتی کاری بنیاتنانی کۆمەڵایەتیدا شەهید بوو.

بەبێ دوو دڵی خزمەتی حەقێقەتی دەکرد

هەڤاڵ شەهرستان ئاسمین کە ساڵانێک لە بواری میدیای ئازاددا تێکۆشانی کردووە، لە تیشک خستنە سەر حەقیقەت و ڕاستیی ژنان پێشەنگی کردووە، لە مانگی حوزەیراندا دەچێتە کاروانی شەهیدانەوە. بە کەسایەتی ئازادیەوە کە بێ دوودڵی خزمەتی ئەم حەقیقەتەی دەکرد، تێکۆشانی ژنانی ئازاد و چاپەمەنی ژنانی ئازادمانی ڕوون کردەوە.

هێڵی زیلان لە هەر سەردەمێک دا پێشەنگایەتی دەخوڵقێنێ

مانگی حوزەیران مانگی شەهیدانە. تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی ئەمڕۆش سەرەتا لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین لە هەموو ناوچەیەکی بەرخۆدان کە هێزەکانی یەژا ستار و هەپەگەمان لێیە، بەردەوامە. هەروەها چالاکییەکانی هەڤاڵان ڕووکەن و سارا، ڕۆژهات و ئەرداڵ، ڕەوشی مۆدێرنی ئەم هێڵەیە. ئیمە دەزانین; تێکۆشانمان هەر ڕۆژ زیاتر لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، هێڵی زیلانمان لە هەموو سەردەمێکدا گەشە دەکات و مێژوو بنیات دەنێتەوە و پێشەنگەکانی دەخوڵقێنێ، بەمەش دەبێتە بنیاتنەر و زامنی سیستەمی ئازادی ژنانی دیموکراتیک.

بە پێشەوەبردنی تێکۆشان وەڵامی دایەوە

ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە هەڤاڵ زیلان دەڵێت: "زیلان خوداوەندێکە کە پێویستە ڕێزی لێبگرین. لە ئاگرەکەی زیلاندا هەموو شتێک خوڵقاوە. دەتوانرێت بە زمان و بیری زیلانەکانەوە مرۆڤایەتی بە بنەما بگیردرێت'. زیلان لە نامەکەیدا، کە هەموو وشەیەک ڕوانگەی ژیانێکی ئازاد بوو، بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'لە هەموو بوارە سەختەکاندا بیر لە تۆ و عەشقی تۆ دەکەمەوە و هێزی ڕۆحی لێ وەردەگرم. ئەوەی دڵسۆزترینە بۆ شەهیدان هەر خۆتی. لەسەر ئەم بنەمایە هێندە بیر لە خۆم ناکەمەوە'.

ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بە پێشخستنی تێکۆشان درێژە بە دڵسۆزی خۆی بۆ شەهیدان داوە و وەڵامی داوەتەوە. ئەم دڵسۆزی و ڕێبازە کە شەهیدان بیر لە ڕابردوو نەکەنەوە، لە تایبەتمەندی ڕێبەر ئاپۆدایە. وەفاداری بە شەهیدان وەفایە بۆ ڕێبەر ئاپۆ. وەفاداری بۆ شەهیدان، هەڵوەشانەوەی دیوارەکانی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالییە، بەرفراوانکردنی چالاکییەکان بۆ ڕێبەرایەتی ئازاد و وڵاتێکی ئازادە. ئەرکی ئێمە وەک ژنان ئەوەیە هێندەی یادکردنەوەی شەهیدان لێیان تێبگەین و خاوەندارییان لێبکەین.

بانگەوازێک بۆ خاوەندارێتی لە میراتی شەهیدان

وەک کەژەکە، بانگەوازی دەکەین لە ١٧ی حوزەیران تا ٣٠ی حوزەیران، لە کەسایەتی شەهیدان و ڕێبەرایەتی بەباشی تێبگەن، بەخوێندنەوە، گفتوگۆکردن، چالاکییەکان و بەرز ڕاگرتنی بەهاکانی هەڤاڵ زیلان بگەیەنینە بەرزترین ئاست؛ بەم شێوەیە دەتوانین لە میراتی شەهیدانمان خاوەنداری بکەین. با لە چالاکییانەدا نامەی شەهیدانی پێشەنگ بخوێنینەوە، لە ژیان و تایبەتمەندییەکانی کەسایەتییان، لە هێڵی تێکۆشانیان تێبگەین. با بەهاکانی شەهیدان بە زیندووترین و مانادارترین شێوە نیشان بدەین. با ئەم ڕۆژانە بکەینە ڕۆژانی دۆزینەوەی شێوازی ژیان بە ڕەنگی زیلانەکان و سەماکان.

بە بڕیار بوونی ژیانمان گەورە بکەینەوە

ژیانێکی ئازاد ژیانێکی مانادارە. ژیان دوور لە پێداگری لە ئازادی بێ مانایە. ئەوکات بۆ خاوەنداری لەو چالاکییەکانەی مانا بە ژیانمان دەبەخشن تێکۆشان دەکەین. پێداگرییەکانمان بۆ ژیان پەرە پێ بدەین، ژیان جوان بکەین، لە پێناویدا تێبکۆشین و سەرکەوین. ئێمە وەک کەژەکە لە هەموو بوارەکانی ژیان و بەرخۆداندا بانگەوازی لە ژنان دەکەین؛ لە ماڵ، شەقام، قوتابخانە و کارگە، شاخ و سەنگەر، لە شار و چالاکییەکان بۆ تێگەیشتن لە ژیان بە ڕەنگی زیلان و گەشەپێدانی تێکۆشان بۆ ئازادیی، داوا لە ژنانی گەنج دەکەین هاوشێوەی زیلان ئاڵای ژیان بەرز بکەنەوە."