کۆردیناسیۆنی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان - کەژەکە لە سەر دەستگیر و زیندانیکردنی لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی جڤاکی دیموکراتی- کەجەدە ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکە-دا هاتووە"لەیلا گۆڤەن هێڵی ئازادیمانە و دەوڵەتی تورکی فاشست لە کەسایەتی ئەودا هێرش دەکاتە سەر ڕاستینەی ژنی ئازاد. بەڵام لەیلا گۆڤەند هەرگیز دەستبەرداری خەبات و تێکۆشان نابێت و ئەوەی لەناودەچێت فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە- یە.
کەژەکە دەستنیشانی دەکات: ژنان بەگشتی و زۆربەی دامودەزگا و ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بەرامبەر دەستگیرکردنی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە لەلایەن دەوڵەتی فاشیتی تورکەوە، ناڕەزایی توند نیشان دەدەن. چونکە لەیلا لەپێناو ئازادی گەلان و ژنان و مرۆڤایەتیدا تێکۆشاوە و هەمووان خاوەنداری لێدەکەن. ڕێزدار لەیلا گۆڤەن لەلایەن دەوڵەتی ترسنۆکی تورکەوە دەستگیرکرا، بێگومان تێکۆشانی ئازادی بەبێ قوربانی نابێت،ئەو بەهۆی تێکۆشانی لەپێناوی ئازادی گەلان و ژناندا دەستگیر و زیندانی کراوە. ژیان و هەڵوێستەکانی بۆ گەل و ژنانی کورد بەنرخ و وتادارن. کاتێک سەیری ژیانی ئەو دەکەین لە ئازادی تێدەگەین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە جەخت دەکاتەوە: ژیان و بەرخۆدانی لەیلا گوڤەن ڕێگای ئازادی نیشانی ژنان دەدات. گەلی کورد و ژنانی کورد بەهەڵوێستەکانی لەیلا گوڤەند سەربڵندە. ئێمەش بەدڵ پیرۆزبایی لەو بەرخۆدانەی ئەو دەکەین. دەوڵەت لە کەسایەتی ئەودا هێرش دەکاتە سەر حەقیقەتی ژنان، بەڵام ژنانی کورد هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشانیان نابن. بەدڵنیاییەوە ئەم تێکۆشانە سەردەکەوێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاشیگەیاندوە: جیهان لە کەسایەتی لەیلا گوڤەن دا بینی چۆن ژنانی کورد بەرخۆدان دەکەن. ژن باوەڕی بە دۆزی خۆی هەبێت هەتا مردن دەستبەرداری نابێت. ئێمەی ژنان باوەڕمان بە ئایدۆلۆژیای سەرۆک ئاپۆ هێنا. بۆیە بەبێ ترس و بەبڕیارداری بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان.
لە کۆتایی ڕاگەیندراوەکەیدا کۆردیناسیۆنی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان - کەژەکە بەبڕیاردارییەوە و ڕادەگەیەنێت: لە کەسایەتی لەیلا گوڤەندا سەرکەوتنی ژن بەدی دەکرێت. بەرخۆدانی ژنان و گەلەکەمان دەسەڵاتداری فاشیستی ئاپەکە و مەهەپە دەڕوخێنێت.
هـ.هـ