کەژەکە: نەوال سەعداوی دۆستێکی هێژای گەلی کورد بوو

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەری مسری نەوال سەعداوی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە لە تەمەنی ٩٠سالیدا کۆچی دوایی کرد. لە ڕاگەیەنراوەکەی کەژەکەدا هاتووە، " نەوال بۆ پاراستنی مافی ژنان بۆ هەموومان سەرچاوەی وزە بوو."

پەیامەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:

" بە خەمگینییەوە هەواڵی کۆچی دوایی  نووسەری بەناوبانگی میسری نەوال سەعداویمان بیست. کە بە تێکۆشانی درێژ ماوەی خۆی بۆ مافی ژنان دەناسرێت.نەوال بۆ هەمووان سەرچاوەی هێز و ورە بوو.

بەم بۆنەیەوە کەژەکە سەرەخۆشی لە گەلی میسر و ژنانی میسری دەکات بۆ لەدەستدانی ژنە شۆڕشگێڕ نەوال سەعداوی دەکات کە بە پێداگرێکی بێوێنە ناوی دەرکردبوو، هەروەها بوبویە سەرچاوەی ئیلهام و هێز و شانازی بۆ هەموان، “کەسایەتییەکی ئازیزمان لە دەستداوە کە دۆستێکی نزیکی گەلی کوردە بە گشتی و داکۆکیکارێکی دیاری پرسی ژنانی کوردە بە تایبەتی.

 

بەڵێ دۆستێکی ئازیزمان لە دەستداوە کە بەردەوام لەو باوەڕەدا بووە هاوسۆزبوونی ژنان تاکە ڕێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر عەقڵییەتی پیاوسالاری و دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی پیاوسالاریدا، “ئێمە لە نزیکەوە  نەوال سەعداویمان ناساند و چەندین دیدارمان کرد کە کاریگەری لەبیرنەکراوی بۆ بەجێهێشتووین، چ لە ڕووی قووڵی ئەو مشتومڕە فکرییە بەرزانەی کە لە نێوانماندا لەسەر پرسی ئازادی ژن دروست بووە، چ لە ڕووی بەرژەوەندی دیاری ئەو لە دۆزەکەمان و باوەڕی ئەو بە دادپەروەری و شایستەبوونی خەباتەکەمان. نەوال سەعداوی بەردەوام وەک گڕێکی سووتاو لە دڵ و دەروونیاندا دەمێنێتەوە، “جەخت لەوە دەکەینەوه، کە بە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین و بە پێداگرییەوە یادی ئەو میراتە فکریەکەی دەکەینەوە کە بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکات، هەر بەم بۆنەیەوە، سەرلەنوێ پابەندبوونی خۆمان بە هەموو ژنانی ناوچەکە و جیهان نوێ دەکەینەوە، کە تێکۆشانمان لە دژی هەموو شێوازەکانی جیاکاریی سیستماتیک لە دژی ژنان زیاتر بکەین، تا ئەو کاتەی کە ئازادی و مافە لەدەستچووەکانمان لە کۆمەڵگایەکدا لە یەکسانی، دادپەروەری، کەرامەت و ئازادی ڕاستەقینە، کە پڕە لە ناسنامەی ژنی ئازاد، چاک بکەینەوە."

ک-ش