لە فرانکفۆرت بە پێشەنگایەتیی ژنان چالاکی لە دژی چەکی کیمیایی بەڕێوەچوو

ژنان بە لەبەرکردنی جلوبەرگی تایبەت بە خۆ پاراستن لە چەکی کیمیایی و ماسک و بە بەرزکردنەوەى وێنەکان، سەرنجیان خستە سەر تاوانە دژ بە مرۆڤانەیەتییەکانی دەوڵەتی تورک.

لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی ئامارا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا گردبونەوەیەک ڕێکخرا. لە گردبونەوەکەدا، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن خۆبەڕێوەبەریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە ئیدانە کرا، کە بە ئامانجی لە ناوبردنی شەڕڤانانی ئازادی کوردستان بەکاری دەهێنێت.

چالاکوانان لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دا لە ناوەندی شاری فرانکفۆرت کۆبوونەوە و بە لەبەرکردنی جل و بەرگی تایبەت و ماسک و بەرزکردنەوەى وێنە بە شێوەیەکی ڕەمزی سەرنجیان خستە سەر تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر.

لەو راگەیاندراوانەدا، کە خوێندرانەوە و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکران، هاتووە، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و جەخت لەوە کراوەتەوە، کە دەیانەوێت کورد تووشی کۆمەڵکوژییەکی سەرتاسەری بکەنەوە و جۆگرافیا و خاکی کوردستان کاول بکەن.

هەروەها لە چالاکیەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی سەر تێکۆشانی ژنانی ئازادی کورد کرا و دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان"، "بژی پشتیوانیی نێونەتەوەیی" و "داگیرکەران کوردستان چۆڵ بکەن" دەوترانەوە.

ژ.ت