لە فرایبورگەوە سەدان نامە بۆ سی پی تی نێردران

ئەنجومەنی ژنانی نودا کە لە فرایبورگ کار دەکات، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان سەدان نامەی بۆ سی پی تی نارد.

بەمەبەستی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان هەڵمەتی ناردنی نامە کە لەلایەن بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا دەستیپێکرابوو، بەردەوامە.

ئەنجومەنی ژنانی نودا کە لە فرایبورگی ئەڵمانیا کار دەکات، بە داواکاری بەجێگەیاندن و راپەڕاندنی ئەرکەکانی سی پی تی ٨٥٧ نامەی ئاراستەی ئەو دامەزراوەیە کرد.

لەنامەکاندا داوا لە رێکخراوەکانی وەک سی پی تی کرا کە کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبگەیەنن و دەستنیشانیان کرد کە لە دژی ئەو نادادپەروەریەی بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت ناتوانن بێدەنگ بن.

 

هـ. ب