لە شارەوانی سێرت کارتی گواستنەوەی تایبەت بۆ ژنان دروستکراوە: 'ژن کارت'

شارەوانی سێرت لە پلانێکی خزمەتگوزاری دا، کارتی گواستنەوەی گشتی بۆ ژنان لەناو شاردا بە نرخێکی گونجاو بەناو 'ژن کارت' دروستکردووە.

شارەوانی سێرت لە پلانێکی خزمەتگوزاری دا، کارتی گواستنەوەی گشتی بۆ ژنان لەناو شاردا بە نرخێکی گونجاو  بەناو 'ژن کارت'. ژنان دەتوانن لە فەرمانگەی شارەوانی سێرت و خاڵەکانی پڕکردنەوەی کارتەکان وەربگرن. بەهۆی ئەم کارتەوە ژنان لە سوار بوونی گشتی ئۆتۆمبێل وەک خزمەتگوزاری بە نیسبەت پارەی کەمتر دەدەن.

سۆفیا ئالاگاش هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت، وتی: "ئەو ئەپڵیکەیشنە( ژن کارت)کە بۆ ژنان کارامان کردووتەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی و هەرزان سود لە گواستنەوەی گشتی وەربگرن، ئەمە یەکێکە لە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیمان بۆ ژنان و بەردەوام دەبین لە کارەکانی دیکە. هەروەها بانگهێشتی ژنانی دووگیان دەکەم کە سوود لەم ئەپڵیکەیشنە وەربگرن."