لە ئەستەنبوڵ ژنێک کوژرا و بکوژەکەشی خۆی کوشت

لە ناوچەی ئەسەنلەری ئەستەنبوڵ ژنێک بەناوی خەزال تەکتاش لەلایەن کەسێکەوە بەناوی محەمەد عەلی ئاکش کوژرا.

لە ناوچەی ئەسەنلەری ئەستەنبوڵ کەسێک بەناوی محەمەد عەلی ئاکش بە بیانووی ئەوەی داواکاری هاوڕێیەتی قەبوڵ نەکردووە، ژنێکی بەناوی خەزال تاکتاشی ١٩ ساڵی کوشت. دواتر بەهەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.

تەکتاش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و ئاکشیش لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا.

لەبارەی ڕووداوەکە دەست بە لێکۆلینەوە کراوە.

ف.ق