مەجلیسی ژنانی شەهید ئەڤین گۆیی سەدان نامەی بۆ سی پی تی نارد
مەجلیسی ژنانی شەهید ئەڤین گۆیی دژی ئەشکەنجەی ئیمراڵی سەدان نامەی بۆ سی پی تی نارد.
مەجلیسی ژنانی شەهید ئەڤین گۆیی دژی ئەشکەنجەی ئیمراڵی سەدان نامەی بۆ سی پی تی نارد.
مەجلیسی ژنانی شەهید ئەڤین گۆیی بەشداری کرد لە کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی، کە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا دژی گۆشەگیری ئیمراڵی دەستی پێ کردووە.
ژنانی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستیان بە جووڵەکرد تاوەکو سی پی تی ناچار بکەن ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
ژنان لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا سەدان نامەیان کۆکردەوە و بردیانە پۆستخانەی گەڕەکی ڤیلیریس لا بێل لە پاریس.
لە نامەکاندا داواکراوە دەمودەست دەستوەردان بکرێت لەسەر گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. ژنان گوتیان: "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەل و ژنانە. ئێمە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتیمان دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری درێژە بە تێکۆشان دەدەین".