نوسەری میسری: ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو ژنانی جیهانە

نوسەری میسری فاتن سوبحیە ئاماژەی بە گرنگی ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد لەباریە ئازادی ژن و وتی، " ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ تەنیا پەیوەندییان بە ژنانی کوردەوە نییە، لەهەمان کاتدا ئەندێشەکانی بۆ هەموو ژنانی جیهان گونجاوە".

ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ژنان لە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، بە تایبەتیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. یەک لەو ژنانەی کاریگەری ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەرە، نوسەری میسری فاتن سوبحیە. فاتن سوبحی سەبارەت بەو بابەتە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

بە گوێرەی بەدواداچوونەکانتان لە ناو ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەوەی زیاتر سەرنجی راکێشان چی بوو؟

عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرەتاوە بڕوای بە ئەندێشەی پێکەوە ژیان هەیە و ئەوەی عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت ئازادی کۆمەڵگاکان بە ئازادی ژنانەوە دەستپێدەکات. هەروەها نوسراوەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێن کە ژن بە بێ ئەوەی خۆیان بەدەستەوە بدەن دەتوانن لە بارودۆخی دژواردا خۆڕاگری بکەن و ئاستی ئازادی ژنان پێوەرە بۆ ئازادی وڵاتان. ژنان هەرگیز لە شەڕدا خیانەت ناکەن، خەباتی خۆی بە تەواوەتی دەکات و سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. عەبدوڵا ئۆجالان ژنان وەک بناغەی هەموو سەرکەوتنەکان دادەنێت. هەروەها دەڵێت کە دەبێت ژنان و پیاوان پێکەوە ژیانێکی ئاسایی بژین و ئەگەر ژنان لە کایەکانی ژیان پەراوێز بخرێن ئاڵۆزی و قەیران دێنە کایەوە.

سەبارەت بە روانینەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی هێزی ژنان ئێوە دەتانوێت چی بڵێن؟

بە راستیش ئۆجالان دەبینێت کە ژنان هێزێکن کە دەتوانن رۆڵی زۆر بگێڕن. بەڵام ئەگەر لەگەڵ هاوژینێکی نەگونجاو، ستەمکار، پیاوسار بکەوێتە ناو پەیوەندیەوە و ژیانی لەناو دەچێت. نەک هەر ئەو، بزوتنەوەی شۆڕشگێریش بە گشتی لەناو دەچێت. لەبەر ئەوەی ئۆجالان پشت بە ئازادی ژنان دەبەستێت و کۆمەڵگاکان بە ژنانەوە دەستپێدەکەن و سەقامگیری بنەماڵەش لەسایەی ژنانەوە.

ئێوە دەنگدانەوە و رەنگدانەوەی ئەو ئەندێشانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئۆجالان دەبینێت کە ژنان دەبێت بڕوایان بە خۆیان هەبێت تا بتوانن بوونیان مسۆگەر بکەن و خۆیان بپارێزن. بە گوێرەی ئەندێشەکانی ئەو بۆ ئەوەی ژنان خۆیان لە بەرامبەر هەموو جۆرە ستەمێک بپارێزن دەبێت دەبێت ئامانجێکی سیاسی و نەتەوەیی بۆخۆیان پەیدا بکەن و ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە ژنان هەوڵ بدەن خۆیان لە پەیوەندی هەرزان بەدور بگرن.

ئەوە بە چ واتایەکە؟

عەبدوڵا ئۆجالان دەیەوێت کە ژنان لە هەموو زنجیرەکان رزگار بکات. کاتێک باسی جوانی دەکەین، عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت: نابێت ژن بە جوانی جەستەییەوە پێوانە بکرێت و بناسرێت. دەبێت بە جوانی مێشکی بناسرێت. دەبێت ژن خۆی بۆ هەموو کایەکانی سیاسەت ئامادە بکات و بە بەرخۆدانی خۆ شەڕ لەناوببات.

بە بڕوای ئێوە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بووەتە ئاوێنەی ئەندێشەکانی ڕێبەری گەلی کورد؟

بێگومان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕێگەی بۆ پیادەکردنی ئەو ئەندێشانە خۆشکرد کە ژنان بەرخۆدان بکەن، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ستەمە بهێنرێت کە لەسەر ژنان دەکرێت، ئازادی خۆی بەدەست بهێنێت و بە ڕزگاربوونیکی دەروونی و جەستەیی بگات. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەو هەلەی بۆ ژنان رەخساند کە لە کاروباری بەڕێوەبەریدا ئامادە و بەشدار بن. هەروەها جارێکی دیکە ئەو دەرفەتەی بە ژنان دا کە خۆیان لەو قاڵبە داخراوەی بۆیان دیاریکراوە رزگار بکەن و دەربازی ژیانێکی نوێ ببن و لە سایەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆح بەبەر ژنان کرایەوە و پارێزگاری لە مافەکانیان کرا.

ئاخۆ جگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی گەلی کورد ئەندێشەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە شوێنێکی دیکەش بەدی دێن؟

ئەندێشەکانی ڕێبەر ئاپۆ، تەنیا پەیوەست بە ژنانی کوردەوە نییە، بەڵکوو ئەندێشەکانی بۆ سەرجەم ژنانی جیهان گونجاوە. پێویستە ئێمە زیاتر گرنگی بەو شوێنانە بدەین کە ستەم تێیدا زیاترە، بۆ ئەوەی بتوانین ژنان ڕزگار بکەین. هەروەها دەبێت هەموو ژنان متمانەیان بەخۆیان هەبێت و خۆیان لە سیستەمی باڵادەست ڕزگار بکەن.

ئایا کاریگەرییەکانی حکومەتە چەوسێنەر و ستەمکارەکان لە سەر ژنان کامانەن؟

پیاوان یارمەتیدەربوون لە پەرەپێدان بە هزری پیاوسالاری. هەروەها حکومەتە ستەمکارەکان پارێزگاری لە بە بندەستهێشتنەوەی ژنان دەکەن و لە روانگەی ئەوانەوە ژنان ناتوانن هیچ هەنگاو و جوڵەیەکیان هەبێت. لەهەمان کاتدا ئەو حکومەتانەش باش دەزانن ئەگەر ژنان بڕوا بە ئازادی خۆیان پەیدا بکەن کەس ناتوانێت لەبەرامبەریان بوەستێتەوە.

هـ . ب