کوردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) ڕایگەیاند؛ "سڵاوی خۆمان ئاراستەی چالاکییەکەی هەڤاڵان ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین لە تابووری نەمرانەوە دەکەین، کە لە دژی ناوەندی بەرهەمهێنانی چەکی توساش ئەنجامدرا و لە بەرامبەر قارەمانێتی ئەوان و ڕۆحی فیدایی بوون و نەمرییان بەژنی خۆمان دادەنوێنین و دەڵێین ڕۆحیان شاد بێت. هەڤاڵ ئاسیا و ڕۆژگەر بەم چالاکییە فیداییانەیانەوە لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم، گۆشەگیریی ڕەها و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بەبەردەوامی بۆ سەر گەلی کورد و کوردستان ئەنجام دەدرێن، هەڵوێستی خۆیان لە بەرزترین ئاستدا نیشاندا. ئێمە ئەم ئیرادە پۆڵایینە، هەڵوێستە بە کەرامەتە و چالاکییە قارەمانیەتیە سڵاو دەکەین و ئەم سەرکەوتنە لە فەرمانداری و گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، تەڤگەری ئازادی گەلی کورد و هەموو گەلەکەمان و ژنانی تێکۆشەڕ پیرۆز دەکەین. دوو کەس هێندەی تابورێک شەڕیان کرد و شەڕی ئازادییان گەیاندە سەردەمێکی نوێ. ئەم ڕۆحە، ڕێکخستنیە سەردەمیە لە هێڵی فیدایی بوون لە دەوری ڕێبەر ئاپۆیە، ئیرادەی تێکشکاندنی گۆشەگیری ئیمرالییە. لە ڕاستیدا ئەو چالاکییە ڕۆحی فیدایی بوونی هەموو گەنجێکی کوردە، هەروەها نوێنەرایەتی ئیرادەی کورد دەکات لە دژی کۆمەڵکوژیی و بانگەشەی پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکات لە بەرزترین ئاستدا. ئەم چالاکییە هێمای ئەم حەقیقەتەیە.
دەبێت دەوڵەتی تورک و هەموو هێزە پیلانگێڕەکان ئەوە بزانن کە گەلی کورد چیتر گۆشەگیری ڕەها و دیلبوونی ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکات. ئەمە ٢٥ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بەبێ مافە ڕەواکانی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، چوار ساڵ و نیوە گۆشەگیری ڕەها بەسەردا دەسەپێندرێت، نە گەلەکەمان، نە بزووتنەوەکەمان، نە کەسی تر هیچ زانیارییەکی لە سەر ڕێبەر ئاپۆ وەرگرتووە. دەوڵەتی فاشیستی تورک لە شار و گوندەکاندا هێرشی کۆمەڵکوژی بۆ سەر گەلەکەمان ئەنجام دەدات و وڵاتپارێزان و هاوڵاتییانی مەدەنی تیرۆردەکات. لەسەر ڕۆژئاوا، شنگاڵ، باشوور، بۆردومانەکانی بەبێ پچڕان بەردەوامە، وێرانکاری دەکات، سروشتی کوردستان دەسوتێنێت، ژێرخانەکانی گەل و بواری ژیان لەناو دەبات. لە هەمان کاتدا لە بەرچاوی هەموو جیهاندا چەکی کیمیاوی لەسەر گەریلاکان بەکاردەهێنێت، بێگومان لەلایەن گەریلاوە بێ وەڵام نامێنێتەوە. دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات.
دەوڵەتی تورک بۆ چەواشەکردنی کۆمەڵگا و بیروڕای گشتی خۆی، بەردەوام دەڵێت کۆتایی بە گەریلا دێنین، بەڵام پێویستە هەمووان بزانن کە پەکەکە-پاژک، شەڕڤانانی ئاپۆیی و گەریلا هەرگیز کۆتایی نایات و بەهەزاران شەڕڤان وەک ئاسیا و ڕۆژگەر شارەزای شەڕی گەریلای مۆدێرنن. هەمووان بینیان چۆن بە بوێرییەکی زۆر و بە شێوازێکی لێهاتوانەوە گەیشتنە ئامانجەکەیان. گەریلا، لە ئەرکی پاراستنی گەلدا، هەموو سنوورەکان تێدەپەڕێنێ. هێرشکردنە سەر تایبەتترین دامەزراوەی سەربازی، توساش، کە لەژێر دەسەڵاتی فاشیزمدایە یان بڵێین لە دڵی فاشیزمدایە، سوپای تورک و سیاسەتەکەی هەڵوەشاندەوە. دەوڵەتی تورک کە بە چەکی ناتۆ دژی گەل و گەریلا شەڕ دەکات، هیچ ئەنجامی وەرنەگرتووە و ناگرێت. توساش ناوەندێکی سەربازییە. گەریلاش بە ئەنقەست، بە ویژدان، بە ئەخلاقێکی ئازاد و دیموکراتیکەوە ئەو ناوەندە سەربازیەی کردە ئامانج.
دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلەکەمان شەڕی جینۆساید بەڕێوە دەبات. گەریلاش وەک لایەنێکی ئەم شەڕە، پێگە سەربازییەکانی کردووەتە ئامانج. پێچەوانە کردنەوەی ئەمە، نکۆڵیکردنە لەو کۆمەڵکوژییەی کە ٥٠ ساڵە بەسەر گەلی کورددا بەردەوامە. دەوڵەتی تورک بۆ نکۆڵیکردنی ئەم شەڕە دەستەواژەی تیرۆر بەکاردەهێنێت. هەموو جیهان دەزانێت کورد لە سنووری دەوڵەتی تورکدا لە سەر خاک و ماڵی خۆی دەچەوسێتەوە، بوونی کورد، کولتوور و زمانی کورد و هەموو مافەکانی کورد، بەگشتی ئیرادەی کورد پێشێل و نکۆڵی لێدەکرێت. کورد لە بواری سەربازی، سیاسی و یاساییدا دەکرێتە ئامانج، سروشتی کوردستان دەسوتێندرێت، گەنجانی کورد بە ڕێگەی مادەی هۆشبەر، بەکرێگیراوی و لەشفرۆشییەوە دەکرێنە ئامانج و لەناو دەبرێن.
بە دڵنیاییەوە تەندروستی، ئەمنیەت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چەقی هەموو تێکۆشانەکانمانە. بۆ ئاشتی و چارەسەری نێوان دەسەڵات و گەلی کورد، پێویستە پێش هەموو شتێک سیستەمی ئیمرالی کۆتایی پێ بهێندرێت. بەم مانایەوە، لە شوێنێکی تر بە دوای دیموکراسی و ئازادیدا گەڕان، هەڵە و خۆفریودانە. ڕێگای ڕاست بۆ دیموکراسی و ئازادی لە ئیمرالیەوە تێدەپەڕێت. جگە لەمەش هیچ سیاسەتێکی ڕاست بوونی نییە.
پێداگری لە سەر ڕۆحی ئاپۆیی و گەریلاکانی سەردەمەوە، ئیرادەی ئازادە لە دژی هێرشە کۆمەڵکوژییەکان، فاشیزم و کاولکارییەوە. لە کەسایەتی بێریتانەکان، زیلان، سارا و ڕووکەنان و لە کەسایەتی ڕۆژهات و ئەرداڵەکان و هەروەها لە کەسایەتی هەڤاڵانمان ئاسیا و ڕۆژگەردا گەلی کورد، ژنی ئازاد و پیاوی ئازاددا گەلێکی ئازاد لە دایک دەبێتەوە. هەڤاڵان ئاسیا و ڕۆژگەر، پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە، ئامانجی ئەم چالاکییەیان ڕوون کردەوە. پەیامی ئەوان بەڵێنی سەرکەوتن و پێداگری ژنێکی ئازاد، پیاوێکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی ئازاد بوو. تێگەیشتن لەهەڤاڵانمان ئاسیا و ڕۆژگەر و هەموو شەهیدانمان، تێگەیشتن و بەجێهێنانی هاوڕیەتی ڕاستەقینەیە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ. هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' لە لایەن هەڤاڵانمان ئاسیا و ڕۆژگەرەوە بە پێگە و چالاکییەکەیان مسۆگەر کرا. دیسان جارێکی تر لە کەسایەتی ئاسیا و ڕۆژگەردا سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بەبیر دێنینەوە و بەژنی خۆمان لەبەردەمیاندا نەوی دەکەین."