پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە ئامستردام بەڕێوەچوو

لە شاری ئامسترادامی پایتەختی هۆڵەندا ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز کرا.

کۆمیتەى ٨ی ئادار، کە لە بزووتنەوەى ژنانی کورد لە هۆڵەندا (تەژەکە هۆڵەندا)، ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی ژنانی ئازاد، رۆد مۆرگین، سەکەبە، ژنانی ئێران، پلاتفۆرمی ژنانی جیهان و چەندین رێکخراوی تر پێکدێت، لە گۆڕەپانی میسیوم پلاین لە ئامستردامی هۆڵەندا چالاکییەکیان بەڕێوەبرد.

ژنانی گەلانی جیاجیا بەشداری ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بوون و هەر رێکخراوێک پەیامی خۆی بڵاوکردەوە.

تەژەکە هۆڵەندا لەسەر تەختەى چالاکییەکە پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" بەرزکردەوە و راگەیاندراوی خۆیان خوێندەوە.

لە کۆتایی راگەیاندراوکەدا داواکراوە، بۆ بەدیهێنان و بونیاتنانی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک تێکۆشان بەهێزتر بکرێت.

ژ.ت