تەژەکە- ئەوروپا: لە دژی دەوڵەتی ئێران، دوژمنی ژنان داوای بەرزکردنەوەی تێکۆشانی هاوبەش دەکەین

تەژەکە-ئەوروپا، بەرامبەر بە حکومەتی ئێران کە سزای لەسێدارەدانی بەسەر پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی چالاکوانانی مافی ژناندا سەپاند ناڕەزایەتی دەربڕی و وتی: "ئێمە لە دژی دەوڵەتی ئێران، دوژمنی ژنان داوای تێکۆشانی هاوبەش دەکەین."

بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەورووپا لە دژی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکوانانی ژندا کاردانەوەی توندی نیشاندا. پەخشان عەزیزی داکۆکیکاری مافی ژنان لە ٢٣ی تەمموز و شەریفە محەممەدی لە ٤ی تەمموز سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا. هەردووکیان لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا ڕووبەرووی ئەشکەنجەی زۆر قورس و کردەوەی نامرۆڤانە بوونەتەوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا، هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە باشووری کوردستان کە بە چەکی کیمایی ئەنجامدەدرێن، لەگەڵ هێرشە داگیرکارییەکانی کوردستان، بە بیرهێناوەتەوە و گوتویە: "ڕژێم سزای لەسێدارەدانی بەسەر داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان و ڕۆژنامەنووسان پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی دا سەپاند. ئێمە ئەم بریارە شەرمەزار دەکەین. لە پێناو بەرەوپێشبردنی خەباتی هاوبەش لەدژی ڕێژیمی ئێران کە دوژمنی ژنانە، داوای پشتیوانی لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان بۆ تێکۆشانێکی هاوبەش دەکەین."